بیروڕا

گەواهیدەرانی چاو بە فرمێسک و بێدەنگی ستەمکاریی

ڤەیسەڵ ئایهان

 

هەندێک جار فۆتۆگرافەرێک دەتوانێت هێندە کاریگەربێت کە چەندین پەڕتوک ناتوانن بەو جۆرەبن. وێنەیەک لە زۆر ڕونکردنەوە و گێڕانەوە کاریگەرتر بێت. وەک وێنەکەی کیم پهوک کە کۆتایی بە شەڕی ڤێتنمان هێنا. وەک وێنەی ئەو منداڵە ڕەشپێستەی کە داڵەکە بەدیاریەوە وەستاوە، چاوەڕێیە مرداربێتەوە، تا هێرشی بکاتە سەر و بیفڕینێت. وەک وێنەکەی ئایلان لە کەناراوەکانی بۆدروم.

مۆزەخانە و وێنە و یادوەریی کاریگەرییان زۆرە، ستەم و زۆردارییەکان هەڵدەگرن، دەیانکەنە نەخشی سەردەم. ئەو ستەمکارییانەی ئەمڕۆش جگە لە وێنە، گەواهیدەریشیان هەیە.

بەداخەوە پاش هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦، تورکیا بووە مەیدانی هەزاران و دەیان هەزار ستەم وپێشیلکاریی. هەزاران کردەوە کە ناسڕدرێنەوە. ئەو زۆردارییە بووە نەخشی سەر خاک. مێژووی مرۆڤایەتی سەدان هەزار ساڵی تێپەڕاند، گەیشتووینە سەدەی ٢١ بەڵام زۆرداریی و دڕندەیی مرۆڤ هێشتا ماوە، تەنانەت زیادیشی کردووە.

هەرگیز بیرمان بۆلای ستەمکارییەک نەدەچوو کە کۆرپەکانیش بخاتە زیندانەوە، بەڵام بینیمان. بیرمان لەوە نەدەکردەوە کە ئافرەتی دووگیان کەلەبچە بکرێن و ئافرەتی زەیستان بە زنجیر لەسەر جێگاکانیان ببەسترینەوە، بەڵام بینیمان. بەهیچ جۆرێک بە مێشکماندا نەدەهات کە وەک خوێنمژەکان ملی منداڵان ببڕدرێن، کەچی ئەوەشمان بینی.

هەرگیز بیرمان بەلای ئەوەدا نەچووبوو کە ڕۆژانێک دایک و باوکان پێکەوە زیندانیی بکرێن و منداڵەکانیان بنێردرێن بۆ خانەی پەروەردەکردنی هەتیوان، کەچی ئەوەشمان بە زیادەوە بینی.

زۆر شتمان بینی و پێیان هەژاین و ڕووخاین…

تۆمارکردنی ئەو ستەمکارییەی لە تورکیا دەگوزەرێت کە هیچ مێشکێک پەسەندی ناکات، ئەرکی هەموو مرۆڤیکی خاوەن ویژدانە. ئامانجیش لە کردنەوەی مۆزەخانەی ستەمکاریی هەر ئەوەیە. ” تۆمارکردنی ستەمکارییەکان و جێگیرکردنی لە مێژوودا، و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر ئەو بابەتە.”

مۆزەخانەکە بەو ئامانجە دروستکراوە، هێشتا لە سەرەتای کاریدایە، بەڵام هەر بە سەدان کەلوپەلی تێدا کۆکراوەتەوە. دڵنیام پاش ماوەیەک هەمووان کەرەستە و کەلوپەلەکانیان دەنێرن و ئەرشیفێکی زۆر ڕێکوپێک دروست دەکرێت.

 

مۆزەخانەکە چی دەخاتە ڕوو؟

لە ساڵی رابردوودا دایک و باوکێک بە ٣ منداڵەکەیانەوە بە ڕووباری مێریچدا پەڕینەوە بۆ یۆنان، لە یۆنان دایکەکە بەهۆی سەکتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا. ئەو ستەمە ئەگەر بە سەدان لاپەڕەش بیگێڕیتەوە، هێندەی بینینی جلوبەرگی ئەسما ئوڵوداغی دایک و منداڵەکانی لەو مۆزەخانەیەدا کارت لێ ناکات.

چاویلکە شکاوەکەی مامۆستا گۆکهان کە پاش ١٣ ڕۆژ ئەشکەنجە دان لە زینداندا گیانی لەدەست دا…

ئەو چاکەت و تیشێرت و جلوبەرگانەی کە لەژێر ئەشکەنەدا دڕاون و خوێناوی بوون و پارچەپارچە بوون…

ئەو نامە و نووسینانەی منداڵان کە بۆ دایک و باوکیان نووسیوە لە زیندانەکاندا، کە بە هەر دێڕێکیان ناختان دەهەژێنێت. ئەو یارییە منداڵانەی کە بە کەرەستەکانی ناو زیندان بۆ منداڵەکان دروست کراون… و یادەوەری و یاداشتەکانی ئەو زیندانیانەی کە سەرەڕای هەموو ستەمێک کە لێیان کراوە، ئەوان قارەمانانە لەسەر ڕێی خودا ماونەتەوە.

 

پەیوەستیی یاخود پەخشکردنی چاکە

هەموو کەرەستە و کەلوپەلێک لە ژیاندا، جا چ سودبەخشبێت یاخود خراپ، هەتاهەتایی  و باقی بێت یاود کاتیی و مەنفی، پەیوەستییەکی خۆیان هەیە. بەرامەی مێتافیزیکی مەعنەویات کە پلەی ستەمدیدەکانی لە ژیاندا بەرزکردۆتەوە، لەلایەن جلوبەرگەکانیانەوە تۆمارکراوە هەڵگیراوە کە نزیکترین یاوەری ئەوان بوون.

ڕازی ئاراستەکراو بەرەو خودا، پەیوەستیی مەعنەوی نزا و شەونوێژ کە بەو جلوبەرگانەوە هەیە، شەهادەت و تەلیسمەکەی باوەش بە هەموو خاوەن ویژدانێکدا دەکات.

مۆزەخانەی تەنکیل (تەنکیل واتە دوورخستنەوە یاخود نەفی کردنی کەسانێک بە ئامانجی قڕ کردنیان)، وەک هەموو سەرەتایەک هێشتا لە گەشەپێدان و سەرپەرشتیکردنێکی ئارەزوومەندانەدایە. گواستنەوە و پاراستن و هێشتنەوەی ئەو کەلوپەلانە پێویستی بە کەسانی پرۆفیشناڵ و لێزان هەیە کە سەریان لە کاری مۆزەخانە دەردەچێت. هەموو پارچەیەک و کەلوپەلێکی ناو ئەو مۆزەخانەیە خاوەنی پیرۆزییەکە کە وەک ئەمانەتێک پێویستی بە مانەوە و هێشتنەوە هەیە، کە گرنگە و هۆکارێکی باشن بۆ گێڕانەوە و گەیاندنی ئەو ستەمکارییەی تورکیا بە دونیا.

پێویستە مۆزەخانەکە دەمودەست بۆ هەموو وڵاتێک ببرێت، ببرێتە بەردەم پەرلەمانتارەکان، ناوەڕۆک و چیرۆکەکانی بۆ هەموو زمانەکان وەربگێڕدرێت، بە کورتە فیلمی بەڵگەنامەیی دەوڵەمەند بکرێن.

خۆزگە هەموو ئەوانەی ڕێیان دەکەوێت ئەوروپا و بەلجیکا بهاتنایە بۆ سەیری ئەم یەکەم نمایشەی مۆزەخانەکە کە هەفتەیەک دەخایەنێت، لەپێناو پشتیوانیکردنیشیدا هەندێک بیری بکردیەتەوە…

 

سەرچاوە: https://tr724.com/zulmun-gozu-yasli-ve-sessiz-sahitleri/

217 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە