جیهانیهەواڵ

ئامارەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕەشبگیر و دەستبەسەرداگرتنی کۆمپانیا و دامەزراوەکان بڵاوکرایەوە

 

موهیدین گولال سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی لە لایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت (TMSF) دوایین ئامارەکانی دەربارەی ئەو کۆمپانیایانە بڵاوکردەوە کە بە قەییم (پرۆسەیەکە حکومەتی تورکیا بە کاری دەهێنێت بۆ دەستبەسەردا گرتنی کۆمپانیا و دامەزراوەی نەیارەکانی) دەستی بەسەردا گیراوە.

بە گوێڕەی ئەو ئامارانەی لە لایەن گولالەوە بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی دۆسییەی دژ بە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی ٩٣٢ کۆمپانیا دەستی بەسەردا گیراوە، وە ٤٤ هەزار و ٣٠٦ کارمەند پێشتر لەو کۆمپانیایانەدا کاریان کردووە. سەرمایەی ئەو کۆمپانیایانەی دەستیان بەسەردا گیراوە نزیکەی 58 ملیار لیرەی تورکییە.

گولال لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەربارەی ئەو بابەتە ڕایگەیاند: “ئێمە لە چوارچێوەی یاساکانی تورکیادا بە توندرین شێوە سزای ئەو کەسانە دەدەین کە سەر بەو کۆمپانیایانە بوون، بەڵام کۆمپانیاکان سزا نادەین. هەر یەکێک لەو کۆمپانیایانە سەرمایەیەکی نیشتیمانیین، وە هەر یەکێک لەوانە کاریگەرییەکی باشیان لەسەر ئابووری تورکیا هەیە. لەبەر ئەوە ئەو کۆمپانیایانە لە کاروبارەکانی خۆیان بەردەوام دەبن و لە بەرهەمهێنانەکانیان بەردەوام دەبن. ئەو ٩٣٢ کۆمپانیایەی دەستیان بەسەردا گیراوە هەتا ئێستا بە ڕێژەی لە سەدا ٢٩ گەورەبوونیان بەخۆوە بینیوە و لە گەورەبوون بەردەوام دەبن.

لە لایەکی دیکەوە گولال لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئامادەکارییەکانیان بۆ فرۆشتنی گروپی کۆمپانیاکانی ناکسان دەستپێکردووە و ڕایگەیاند “پلانمان داناوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری فەرش و پلاستیکی سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی ناکسان و وێستگەی گەرمی ئادولاریا بفرۆشین.”

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/tmsf-baskani-cadi-avinda-yapilan-gaspi-acikladi-932-sirket-58-milyar-tl/

172 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە