نەناسێنراوەکان

4 کەسی خیزانێک لە ڕێیسەردانی کردنی کوڕە زیندانیکراوەکەیان گیانیان لەدەست دا


ڕۆژی ١ی ئایلولی ٢٠١٦، بە سەدان هەزار مامۆستا لە تورکیا بەدوای ناوی خۆیاندا دەگەڕان، کە ئاخۆ لە لیستی ناوی ئەو ٢٨ هەزار و ١٦٣ مامۆستایەدا هەیە کە بە تۆمەتی” پەیوەندی بە گروپی تیرۆرستییەوە” بە بڕیاری ٦٧٢ لەجێی یاسا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە؟!

خەدیجە جیڤیلێک لە ڕیزبەنی ١٤ هەزار و ٧٣هەمین مامۆستادا بوو لە لیستەکەدا. پێش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژیش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگای سەرەتایی ئیبن سینای سانجاکتێپێوە پەیوەندی پێوە کرا تا بچێت نووسراوە تایبەتەکەی وەربگرێت.

ئەو مامۆستایانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هەبوو، بەشێوەیەک گۆڕانکاریی بەسەر ژیانیان دا دەهات، کە قەت وەک خۆی لێ نەدەهاتەوە، ئەو کارەساتەش کە بەسەر خێزانی جیڤێلێکدا دەهات تازە دەستی پێ دەکرد.

مامۆستا خەدیجە دەرچوی زانکۆی زۆنگوڵداک کارائێلماس بوو، ئەنیس ئێڤرین جیڤێلێکی هاوژینیشی دەرچووی بەشی تورکیی زانکۆی غازی بوو. ئێڤرین دواتر چووبوو بەشی زانستە ئیسلامییەکانی لە زانکۆی ئەنادۆڵ تەواوکردبوو، لە زۆر کەرتی تایبەتیشدا کاری کردبوو.

یەکەم ناڕەحەتیی کە ڕووبەڕووی ئەو خیزانە بوویەوە، کێشەی ئابوریی بوو. ئێڤرین لە ساڵی ٢٠١٧دا داوکااریی پیشکەش کردبوو تا وەک مامۆستا لە خوێندگای حکومیدا دابمەزرێندرێت. هیچ کێشەیەکی نەبوو، بە لێپرسینەوەی ئاسایشییدا تێپەڕیی و بوو بە مامۆستا. بەڵام بەیانی ڕۆژێکی حوزەیرانی ٢٠١٧، پۆلیس لە دەرگای ماڵەکەی دا. بڕیاری دەستبەسەر کردنیان پێبوو کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنکەرەوە دەرکرابوو. تۆمەتی دەستبەسەر کردنەکەی ئەوەبوو کە ” لە ساڵی ٢٠٠٥دا جێگری بەڕێوبەری بەشەناوخۆییەکی بزاڤی خزمەت بووە.”

هیچ تۆمەتێکی وەک” بەکارهێنانی بایلۆک، یاخود خەواندنی پارە لە بانک ئاسیادا” نەدرابووە پاڵی کە بە گشتی دەدرانە پاڵ ئەندامانی بزاڤەکە. هەرچەندە ئێڤرین ڕاشیگەیاند کە ئەو بەشەناوخۆییەی ئەو تێیدا کاری کردووە، سەر بە حکومەت بووە، بەڵام داواکار دۆسیەکەی دۆسیەکەی نارد بۆ دادگا.

جیڤێلێک، بەهۆی ئەوەی بەر لە ١٢ ساڵ لە شوینێکدا کاری کردووە، تۆمەتی ئەندامیەتیی لە گروپی تیرۆرستییدا درایە پاڵ و نێردرا بۆ گرتوخانەی کرکالێ کێسکین.  دواتریش بەهۆی بەتاڵبوونی تەواوی کاسەی ماڵیان، خەدیجە و دوو منداڵەکەی( نەعیمە، ٨ ساڵان- بێتول، ٣ ساڵان) چوونەوە بۆ ماڵی باوکی لە دوزجە.

لەو ڕۆژە بەدواوە، ئیتر ئێڤرین مانگی جارێک دەیتوانی خێزانەکەی ببینێت

٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ش یەکێکی ترە لە بەروارەکان و تیایدا خەدیجە و دوو منداڵەکەی، بە یاوەری باپیریان بەڕێکەوتن و دایکی ئێڤرینیش لە ریزەوە هات تا لەگەڵیاندا سەردانی ئێڤرین بکەن. نیوەشەو بەڕێکەوتن و بەیانی کاتژمێر ٧ لە گرتوخانەکە بوون. دیدارە یەک کاتژمێرییەکەی ئەو ڕۆژەی ئێڤرین دوا دیدار بوو.

لە ڕێی گەڕانەوەیاندا کە ٣٥٠ کم بوو، بڕیبوویان بۆ بینینی ئێڤرێن، خێزانەکە بوون بە ژێر بارهەڵگرێکەوە و تەنها خەدیجە گیانی لەدەست نەدا، دوو منداڵەکەی و باوکی و خەسوی گیانیان لەدەست دا. خۆشی بە برینداری و لەشی تێکشکاوەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی نموونە لە ئەنکەرە. لەگەڵ چاو کردنەوەشیدا لەو جەندرمەیەی پرسی کە گەیشتە سەری: ” کێ و کێ مردوون؟!”

جەندرمەکە پێی وتی:” ئێستا بەرگەی ناگرێت، تا پێت بڵێم”. لە وەڵامدا خەدیجە وتی:” من کە بەرگەی ئەوەم گرت لەگەڵ نیشتیمانپەروەریمدا بە ناپاک لەقەڵەم بدرێم، بەرگەی ئەمەش دەگرم”

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە هاوڕێیەکی نزیکی خەدیجە لە نەخۆشخانە تۆماری کردووە، خەدیجە ڕوو لە بەرپرسان دەکات و دەڵێت:” تکایە، مێردەکەم پاس ئەم کارەساتە ناتوانێت بگەڕێتەوە زیندان، بە تەنیا مەیخەنەوە زیندانەوە. من سمت و سنگ و قۆڵم شكاوە. من و ئەو پێویستمان بە یەکتر هەیە. تکایە ئازادی بکەن.”

لە هەمانکاتیشدا ئێڤرێن بە مۆڵەتی تایبەتی داواکار، بردرابوو تا لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی منداڵەکانیدا لە ئامادە بێت لە دوزجە، بەڵام ئێڤرین یەک لەسەر یەک دەیوت” فریشتەکانم ڕۆیشتن”. دواتریش قۆڵ لەناو قۆڵی جەندرمەکان بردرا تا لە ئەنکەرە ژنەکەی ببینێت، تەنها بۆ ماوەی ١٠ خولەک.

پاش بەسەر بردنی ١٠ خولەکەکە بە بێدەنگیی و دەستلەناو دەستی ژنەکەی، ئێڤرێن بردرا بەرەو ڕیزە بۆ بە خاک سپاردنی دایکی کە لە هەمان ڕووداودا گیانی لەدەست دابوو. ئێڤرێن ئەو باوکە بوو کە پێشتر منداڵەکانی بەخاکسپاردبوو، ئێستاس ئەو منداڵەبوو کە دەچوو دایکی بە خاک بسپێرێت.

پاش ڕووداوەکە و بۆ ڕۆژی دووشەممە، پارێزەرەکەی ئێڤرێن سکاڵای ئازادکردنەکەی نوی دەکاتەوە، بەڵام ئێڤرێن لە ١٤ی کانوونی یەکەمدا بڕیاری لێپرسینەوە درا، لە ٢٨ی کانوونی دووەم ی ٢٠١٩دا دادگایی دەکرێت.

ئەندام پەرلەمانەکەی هەدەپە دەڵێت چی؟

سەبارەت بە دەستگیر کردنی تۆمەتباران دوور لە شوینی خیزانەکانیان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵوو ئەندام پەرلەمانی هەدەپە ڕایگەیاند کە؛ ” ئەوە پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و بەڵگەیە لەسەر زیندانیی کردنی بەرنامەبۆداڕێژراو.”

شایەنی باسە تەنها دەستگیرکراوەکانی بزاڤی خزمەت نین کە دوور لە شوێنی ژیانی خیزانەکانیان زیندانیی کراون، بەڵکو زیندانییە کوردەکانیش بە هەمان شێوە زیندانیین.

ئەو خێزانانەی کە کەسێکیان لە گرتوخانەیەکی دوور زیندانییە و لە دادگایەکی دوور دادگایی دەکرێت، ناچارن شەو بەڕێ بکەون تا بەیانیان کاتژمێر ٧ بگەنە دادگا، ئەوەش ئەگەری ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەسەریاندا زیاد دەکات. جگە لە خێزانەکەی جیڤێلێکیش، چەندین خیزانی تر بەهۆی ئەوەی سەردانی زیندانییەکانیان کردووە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون. یەکێکی تریش لەوان خیزانی مامۆستا بوراک ئایدنە، کە ئەویش بە هەمان بڕیاری حکومەت لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

لەکاتی گەرانەوەیاندا کە لە گیرێسونەوە سەردانی ماردینیان کردبوو بۆ بینینی کوڕەکەیان لە زیندان، خیزانەکە توشی ڕووداوێک بوون و ٤ لەو ڕووداوەشدا ٤ کەس گیانیان لەدەست دا.

هەرچەندە سەرەتا مۆڵەتیان بە بوراک نەدابوو کە بچێت بۆ سەردانی گۆڕی ئازیزانی، بەڵام دواتر مۆڵەتیان دا و سەردانەکەی و ئەو وینانەی کە لەسەر گۆڕی ئازیزانی گرتبوونی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونە نیشانەی ستەم و خەم و پرسە گێڕان.

سەرچاوە: https://ahvalnews.com/tr/khk-magdurlari/civelek-ailesinden-geriye-kalanlar#

307 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە