هەواڵ

ڕۆژنامەنوسێکی زیندانیکراو: لە کاتی وەفاتی باوکمدا مۆڵەتی بەشداریم لە مەراسیمی بە خاکسپاردنیدا پێنەدرا

مەهمەت گیوندەم ڕۆژنامەنوسی پێشووی ڕۆژنامەی میلیەت، لە دوای ٩ مانگ زیندانیکردن بۆ یەکم جار چووە بەردەم دادوەر و دادگا بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی دەرکرد. دانیشتنی دووهەمی دادگایکردنەکەی لە بەرواری ٣٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت.

 

گیوندەم لە بەردەم دادگادا باسی لەوە کرد کە ماوەی ٢٣ ساڵە کاری ڕۆژنامەنوسی دەکات و هەفتانە ڕێپۆرتاژ ئەنجام دەدات.

گیوندەم لە درێژەی قسەکانیدا وتی ” لە هەموو ڕۆژنامەیەکدا کەسێکیی تایبەت بە ئەنجامدانی ڕێپۆرتاژ هەیە. ماوەی ٧ ساڵ لە ڕۆژنامەی زەمان ئەم کارەم ئەنجامدا و هەر بەم هۆیەشەوە لە ناوخۆی تورکیادا ناسرام.  لە ساڵی ٢٠٠٥ کاتێک لە ڕۆژنامەی میلیەت کارم دەکرد، لەسەر داوای ڕۆژنامەکە ڕێپۆرتاژێکم لەگەڵ م. فەتحوڵا گولەن ئەنجامدا. هەروەها لە ڕۆژنامەی یەنی شەفەقیش ماوەیەک کاری بەڕێوەبەرایەتیم کردووە. لە ساڵی ٢٠١١ لە کتێبخانەی  کۆشکی چانکایای ئەنجومەنی وەزیران دەستم بە کار کرد، نزیکەی ٧٠ کتێبی پرێستیژدارمان بڵاوکردەوە”.

گیوندەم دواتر باسی لەوە کرد کە ساڵی ٢٠١٥ بە هۆی بانگهێشتکردنیەوە لەلایەن وەقفی نوسەران و ڕۆژنامەنوسان بۆتە ئەندام لە وەقفەکەدا و دواتر بە هۆی نەگونجانیەوە لەگەڵیاندا، لە بەرواری ٣٠ تشرینی دووهەمی ٢٠١٥ دەستی لە کارکێشاوەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەرنامەی بایلۆکی لە تەلەفۆنەکەیدا بەکارنەهێناوە و لە ساڵی ١٩٩٥ تەنیا یەک ژمارە تەلەفۆنی بەکارهێناوە.

دوای قسەکانی گیوندەم، عومەر فایەق چەتینەر پارێزەری ناوبراو داوای ئازادکردنی بریگرتەکەی کرد.

بەڵام دادگا داوای پارێزەرەکەی ڕەتکردەوە و بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەری ناوبراوی دەرکرد.

گیوندەم سەبارەت بە مۆڵەت پێنەدرانی لەلایەن کاربەدەستانی زیندانەوە بۆ بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی باوکیدا وتی ” مۆڵەتیان نەدام بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردینی باوکم بکەن، ماوەی ٩ مانگ زیندانیکردن ماوەیەکی زۆر زۆرە و وەک سزایەکی لێهاتووە و ئەوەی تێپەڕاندووە کەوا بۆ ڕێوشوێنی تایبەت گرتنە بەر دەستبەسەر کرابێتم، دەمەوێت دادگا ئەم دۆخە هەڵبسەنگێنێت”.

دادگا لە بابەتی بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆکدا لەلایەن ناوبراوەوە داوای ڕوونکردنەوەی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبول کرد و دانیشتنی داهاتووی دادگای بۆ بەرواری ٣٠ تشرینی دووهەمی ئەمساڵ دواخست.

http://www.tr724.com/dokuz-ay-sonra-mahkemeye-cikan-gazeteci-mehmet-gundem-babamin-cenazesine-katilmama-izin-verilmedi/

360 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە