نەناسێنراوەکانهەواڵ

خوێندنگەکانی بزڤی خزمەت لە ئەفغانستان کەلتوری ڕەمەزانی خۆیان تێکنەدا

ئەو قوتابخانەی کە خۆڕاگریەکی زۆریان نیشاندا هەتا بە هۆی داواکاریەکانی پارتەکەی ئێردۆغانەوە ڕادەستی وەقفی مەعاریف نەکرێنەوە کە داواکاری داخستی ئەو قوتابخانانەی کردبوو، ئەم ڕەمەزانەش خوێندنگاکانی بزافی خزمەت وەک کەلتووری هەموو ساڵەی خۆیانیان یارمەتییان گەیاندە کابوڵی پایتەخت یارمەتیەکانیش پێکهاتبوون لە برنج وڕۆن و مەعکەرۆنی، ئەم یارمەتیانە گەیشتە دەستی ئەو خێزانانەی کە باری ئابووریان خراپە.

یاریدەدەری بەڕێوبەری ئەو قوتابخانانە ئەحمەد فوئاد ڕایگەیاند، “ئەم یارمەتیانە لەلایەن پیاوانی کار و دەوڵەمەندی ئەفغانستان و خێزانی قوتابیەکانەوە ئەنجامدراوە، فوئاد ئەوەشی بیرخستەوە کە هەموو ساڵێک ئەم قوتابخانانە یارمەتیان گەیاندوەتە هەزاران خێزان کە پێویستیان بەم یارمەتیانە بووە، سووپاسی هەموو ئەو کەسانەشی کرد کە لەم کارە خێرخوازیانەدا یارمەتیانداوین.

لە کاتی دابەشکردنی شتومەکەکاندا یەکێک لە وەرگری ئەم شتومەکانە بە ناوی عەبدولحەمید کە هاوڵاتیەکی ئەفغانی بوو ڕایگەیاند، “ئەم یارمەتیانە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە باری ئابووریان باش نییە دەبێتە ئارامکەرەوەیەکی باش و دڵی ئەو خێزانانە خۆشدەەن، من خاوەنی ١٠ منداڵم و ژیانم زۆر بە نارەحەتی بەرێوەدەچێت، لەم وڵاتەدا چەندین هاوڵاتی وەکو من هەن، خۆزگە دەوڵەمەدەکانی تریش بەمشێوەیە یارمەتی کەمدەرامەتانیان دەدا.

 

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/afgan-turk-okullari-ramazan-gelenegini-bozmadi/

279 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە