هەواڵ
بە هۆی دابینکردنی دەرمانەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تانزانیا، 9 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
عەبدوڕەحمان سەلجوقی تەمەن ٦٠ ساڵ کە کرێکارێکی خانەنشینکراوە، بە هۆی دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەیەکی تانزانیا، داوای سزای ٩ ساڵ زیندانی بۆ کراوە.
هێزەکانی پۆلیسی شاری قەیسەری لە ٢٦ ی کانونی دووهەمی ئەمساڵدا لە ٥ شاری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و سەلجوق یەکێک بوو لەو هاوڵاتیانەی دەستگیر کرا.
هێزەکانی پۆلیس لە ماڵەکەی سەلجوقدا چەند گۆڤار و ڕۆژنامەیەکی سەر بە بزاڤی خزمەت و چەند کارتۆنێک دەرمان و ئامێری پزیشکیان دۆزیەوە، کە بڕیاربوو بۆ نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تانزانیا بنێردرێت.
سەلجوق لە ژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا ئەوەی دووپات کردەوە کاری ئەو تەنیا پەیاکردنی ئەو دەرمان و ئامێرە پزیشکیانە بووە، کە لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی تانزانیا دەست ناکەون.
بەڵام لە یەکەم دانیشتنی دادگادا لە بەرواری ٣٠ کانونی دووهەمی ئەمساڵ، ناوبراو لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
هەرچەندە سەلجوق و پارێزەرەکەی ئەوەیان دووپات کردەوە کە ناوبراو هیچ پەیوەندیەکی بە بزاڤی خزمەتەوە نەبووە و تەنیا دەرمانی بۆ نەخۆشخانەکانی تانزانیا پەیدا کردووە، بەڵام داواکاری گشتی سوور بوو لەسەر ئەوەی بە تۆمەتی ” ئەندامێتی لە گروپی تیرۆرستی” داوای ٩ ساڵ زیندانی بۆ بکات.
دادوەری دادگاش بڕیاری ئەوەی دەرکرد کە درێژە بە باری دەستبەسەرکردنی ناوبراو بدرێت.
سەرچاوە: TR724