نەناسێنراوەکانهەواڵ

ڤیدیۆ… ڕووداوێکی تری ڕفاندن لە ئەنقەرە

ڕووداوەکانی ڕفاندن لە ئەنقەرە زیادیان کردووە و ئەمە 13ەیەمین کەسە کە دەڕفێندرێت

 

ئۆرچون شێنیوجێل، لەکاتژمێر 20:30 شەوی 20ی ئەم مانگەدا لە ماڵچووەتە دەرەوە بۆ کڕینی شیر بۆ منداڵەکانی، بەڵام نەگەڕاوەتەوە.

دواتر کەسوکاری شێنیوجێل چوون و تۆماری کامێرای ئەو دوکانەیان سەیرکردووتەوە کە بە مەبەستی کڕینی شیر شێنیوجێل بۆی چووە. لە تۆمارەکەدا دەردەکەوێت کە لەگەڵ دابەزینیدا لە ئەوتومبێلەکە ئوتومبێلێکی تایبەتی ڕەش و ئوتومبیلێکی قەمەرەی سپی لە جۆری تۆیۆتا دەستبەجێ دەچنە شوێنەکە و چەند کەسێک لەو ئوتومبێلانە دادەبەزن و ئۆرچون ڕاپێچی ناو ئەوتومبێلە ڕەشە تایبەتەکە دەکەن و دەیڕفێنن.

هێشتا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ئۆرچون نییە کە باوکی ٢ منداڵە، پاش ئەوەی کەسوکارەکەشی سەردانی لایەنی پەیوەندیدار دەکەن، بۆیان دەردەکەوێت کە تابلۆی ئوتومبێلە سپپیە تۆیۆتاکە پێشتر دزراوە. بەڵام تابلۆی ئوتومبێلە ڕەشە تایبەتەکە ڕوون نییە و ناخوێندرێتەوە. دواتریش کەسوکارەکەی داوایانکردووە کە ئاراستەی ڕاگوزەری ئوتومبێلەکان دیاری بکرێت بۆ دۆزینەوەی ڕفێنەرەکان.

شایەنی باسە لەم دواییانەدا ڕووداوەکانی ڕفاندن لە ئەنقەرە زیادیان کردووە و ئەمە ١٣ەیەمین کەسە کە دەڕفێندررێت، زۆربەی ڕفێندراوەکانیش ئەندامی بزاڤی خزمەتن و لە درێژەی باری نائاسایی تورکیادا ڕفێندراون. یەکێکی تریش لە ڕفێندراوەکان ئومێد هۆرزووم بوو، کە ١٣٣ ڕۆژ بێسەروشوێن بوو. لە ئێستاشدا سەرەڕای ئەوەی کە وتەی لێ وەرگیراوە، بەڵام ئەشکەنجەدانی بەردەوامە.

کەسوکارەکەی باس لەوە دەکەن کە هێشتا تارمایی ڕووداوی ڕفاندنەکانی ساڵانی ٩٠ بەسەر کۆمەڵگای تورکیاوە ماوە، جاران ڕفاندنەکان لەلایەن ئوتومبێلێکی سپییەوە ئەنجام دەدران، بەڵام لە ئێستادا ئوتومبێلی تایبەتی ڕەنگ ڕەش لە تۆماری کامێراکاندا دەردەکەوێت.

شایەنی باسە ماوەی ٢ ساڵە دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لە تورکیا بە گشتی و بەتایبەتتریش بۆ ئەندامانی بزاڤی خزمەت تەواو شیواوە و پێشێلکردنی مافەکان مرۆڤ لەلایەن دامودەزگا فەرمییەکانی ئەو وڵاتەوە بەجۆرێک زیادیان کردووە کە زۆرێک لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هاتوونە دەنگ و ئەو دۆخەیان بە مەترسییەکی گەورە لەسەر بارودۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و دیموکراسی ئەو وڵاتە لەقەڵەم داوە و لە ئێستادا، تورکیا لە ڕێزی ئەو وڵاتانە دەرهێندراوە کە “کەمێک دیموکراسییان تێدایە” و خراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەوە کە “بەهیچ جۆرێک دیموکراسییان تێدا نییە”.

 


 

بەخامەی/ عومەر فاروق گێرگێرلیئۆغڵو

 

سەرچاوە: Ahval News

251 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە