نەناسێنراوەکان

پارێزەرێکی تووشبوو بە شێرپەنجە 20 مانگە دەستبەسەرە

 

لە دوای ١٥ تەمووزەوە بۆ ماوەی ٢٠ مانگە موستەفا ئایدنی ٤٦ ساڵ لە زیندانی سیلیڤریدا دەستبەسەرە، ماوەی ساڵێکە توشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە، توشی نەخۆشی ئینزیلاق بووە و ناتوانێت بەڕێدا بڕوات، بەهۆی نا بەرپرسیاریەتی و ڕۆشتنی کارەکانی نێو زیندان نەشتەرگەری بۆ ئەنجام نەدراوە، هەروەها موستەفا خاوەنی منداڵێکی ١٠ ساڵانە کە توشبوی دیاردەی “داون”ـە، ئەم منداڵەش پێویستیەکی زۆری بە باوکیاتی، یەکەم دانیشتنی دادگاشی دەکەوێتە مانگی حوزەیرانەوە پاش ٢٢ مانگ.

بەپێی هەواڵێکی باوەڕپێکراو دۆخی ئەم پارێزەرە لە بروکسلی سەندیکای پارێزەران باسکراوە، سەندیکاکە لە سەرەتادا هەوڵ دەدات دۆخی ئەم پارێزەرە بە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا بگەیێنێت، کە هەوڵی ئازادکردنی ئەم پارێزەرە بدەن، کێشەکەی ئایدن پاش ١٥ مانگ لە ١٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا کەوتە دادگاوە، ایدن پاس ٢٢ مانگ لە دەستگیرکردنی بۆ یەکەمجار لە ٢٧ حوزەیرانی ٢٠١٨دا دەچێتە بەردەم دادوەر.

 

سەرچاوە: TR724

273 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە