وتار

‘دەوڵەتی چەتە’ و نزیکبونەوەی چارەنووسێکی نادیار

بەخامەی/ ئێرهان باشیورت

 

تورکیا لەم ماوەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی باش لە میدیاکانی جیهاندا باس ناکرێت. بۆچی؟

وا دەزانن لەبەر ئەو قسەیە کە دەوترێت ‘تورک جگە لە تورک هیچ دۆستێکی نییە’؟

ئەگەر وایە ئەی ئەو پیاهەڵدانەی تا ساڵی 2012 لە میدیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا و عەرەبییەکانەوە دەکرا هۆکارەکەی چیبوو؟

خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، جیهان نەگۆڕدراوە.

حکومەتەکەی ئاکەپە ‘کراسی گۆڕیوە’.

پێش ئەوە بیرم بچێتەوە با بیڵێم، هیچ کەسیکیش نییە کە بەخالەت بە سەرکەوتووەکانی تورکیا بەرێت! مرۆڤەکان بەم قسانە پێدەکەنن.

ئەم قسە زلانە، تەنها بەکەڵکی هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی تورک و دەنگدەر دێت.

باش چی گۆڕا؟

حکومەتی ئاکەپە لە تێگەیشتنی سیستەمی ئازادی و ڕیفۆرم و سەروەری یاسا و شەفافیەت و دیموکراسی دوورکەوتووەتەوە.

ئێستا بایەخێک نادرێت بە مافی خەڵکی و بەهاکانی ئەوروپا.

گەر سەیری ڕاپۆرتەکانی یەکیتی ئەوروپا بکەیت، دەبینین کە چەند تورکیا بەرەو دواوە هاتووە.

کۆتا ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بخوێننەوە کە لەسەر تورکیا لە ساڵی 2017 دەری کردووە. دەڵێی باسی عێراقی سەدام و میسری موبارەک دەکات نەک تورکیا.

حکومەتی ئاکەپە لە تورکیا ڕێگای دیموکراسی گرتە بەر و بەکورتی ‘ڕژێمی دیکتاتۆریی تاکە کەسی’ پەیڕەو کرد.

بەتایبەت ئەم کارەی بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە کرد، هەموو ڕێگاکانی هیتلەری پەیڕەو کرد.

بەڕێگای دوژمنایەتی و دابەشکاری و بەکارهێنانی دادگا بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە.

تێناگەین کە چۆن تورکیا لە سالی 2011 وەک وڵاتێکی نموونە سەیر دەکرا، ئێستا بەم شێوەیەی لێهات.

وڵاتەکەی بە قسەی زل خەریکە بەرەو داڕوخان دەبرێت.

ئەگەر گۆبڵس توانای میدیای دەسەڵاتی ببینیایە کە چۆن درۆ دەکات و قسە هەڵدەبەستێت و ‘ڕەش بە سپی و سپی بە ڕەش پیشان دەدات’، ئەوا کڵاوەکەی دادەکەند، بەدڵنیاییەوە بەخیلی دەبرد.

حەیفە! حەیفە وا بەسەر ئەم وڵاتە و خەڵکە باشەکەیدا دەهێنرێت!

کاتێک تێگەیشتنی دەسەڵات گۆڕدرا، نەک تەنها ناوخۆ، بەڵکو یاسا نێودەوڵەتییەکانیشیان پێشێلکردووە.

وەک چۆن میت کەسانی بێتوانای سیڤیل لە دەرەوەی وڵات دەڕفێنێت.

لە پاکستان و ئەندەنۆزیا و جۆرجیا و مالیزیا و ئازەرباینجان و کۆتا جاریش لە کۆسۆڤۆ.

دەڵیم ‘بێتاوان’، چونکە بەرامبەر ئەو کەسانە تەنانەت یەک سکاڵاش لە تورکیا نەکراوەتەوە.

داوای گرتنیان بۆ دەرنەچووە.

ڕادەستکردنەوەی هیچ کەسێکیان، لەڕێیەکی یاساییەوە نەبووە.

لەبەر ئەوەی ئەگەر بەشێوەیەکی یاسای داوای ڕادەستکردنەوە بکرێت، لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی تاوانیان نییە و لە تورکیا ئەشکەنجەدان بونی هەیە و یاساش سەربەخۆ نییە، ئەو وڵاتانە ئامادە نین ڕادەستیان بکەنەوە.

لە تورکیا لەبەر ئەوەی دەستی یاسا تەواو لاوازە، لەبەر ئەوە وەک ‘دەوڵەتێکی چەتە’ ئەو کەسانەی لەو وڵاتانە مافی مانەوەیان وەرگرتووە و چەندین ساڵە کە خزمەت دەکەن لە دەرەوە وڵات، بەو شێوەیە دەڕفێندرێن.

لەبەر ئەوەی بوو بە باسی ڕۆژ، ڕوداوی ‘ڕفاندنی خەڵک’ کاری ‘دەوڵەتی چەتەیە’.

ئەو مامۆستایانەی ڕفێنراون مافی نێشتەجێبونیان بە شێوەیەکی یاسای وەرگرتووە.

ئەوەش دوای 15 تەمووز نەبووە، بەڵکو هەندێکیان نزیکەی 13 ساڵە لەو وڵاتەن.

لە تورکیاش هیچ سکاڵایەکی یاسایی نییە لەسەریان.

داوای ڕادەستکردنەوەشیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و ڕەتکراوەتەوە.

سەرەڕای ئەم کارانە، حکومەتی تورکیا لەگەڵ هەندێک لە سیخوڕەکانی ئەو وڵاتە تاوان پێکەوە ئەنجام دەدەن و لە ناوەڕاستی شەقامدا 6 هاوڵاتی دەڕفێنن.

هەر بەوەشەوە نەوەستاوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کە دژی ئەو کارە نایاساییە لێکۆڵینەوەی ئەنجام داوە، دەکەوێتە بەر هەڕەشە و پێی دەڵیت کە ‘باجی کارەکەت دەدەیت’.

‘دەوڵەتی چەتە’ بەم شێوەیە هەوڵ دەدات یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات.

هەروەها پرۆفیسۆر د. عیززەت ئۆزگێچ دەڵیت بەپێی یاسای وڵات، ئەو کەسنی بە زۆر دەڕفێنرێن و دەهێنرێنەوە بۆ تورکیا، ناتوانرێت دادگای بکرێن.

لەبەر ئەوە تەنها ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپیان بۆ دمێنێتەوە.

ناوی خراپ و زۆرداری بۆ دەمێنێتەوە.

 

ئەگەر بەو شێوەیەی دەوترێت کە ئەم کەسانە ‘ئەندامی گروپی تیرۆرستین’، ئەوا نەک دەیانڕفاندن، بەڵکو نەیاندەوێرا لییان نزیک ببنەوە.

بۆچی ئەوەنە بە دڵنیاییەوە قسە دەکەم؟ لەبەر ئەوەی بارودۆخی تورکیا لەبەرچاوماندایە…

پێشێلکردنی یاسا نیودەوڵەتییەکان و ‘ڕفاندن و کاری کوشتن’ تەنها وڵاتانی چەتەی وەک ڕوسیا و ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن.

کۆریای باکور و ئێرانیش هەندێک جار ئەم ڕێگایانە بەکار دەهێنن.

ئەو ڕوداوەی ئەم دواییەی بەریتانیا کە ڕوسیا تۆمەتبار دەکرێت، گەورەترین هێرشی دیپلۆماتییە لەدوای شەڕی ساردەوە.

چەند جێی بەزەییە تورکیا لەگەڵ ولاتانی چەتە بە نمونە دەهێنرێتەوە نەوەک لەگەڵ وڵاتانی یاسادا.

دەسەڵات هەر بەوەوە نەوەستا کە تورکیای بەهۆی کارە دیکتاتۆرییەکانەوە خستە ڕیزی وڵاتانی سێهەمەوە، ئێستا تورکیا دەخاتە ئاستی وڵاتانی چەتەوە.

ئەگەر بەم نزیکانە ناوی تورکیا لەگەڵ ولاتی کۆریای باکور باسکرا، ئەوا سەرتان نەسوڕمێت.

 

سەرچاوە: TR724

305 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە