هەواڵ

مامۆستا ئایشە کۆچی دوایی کرد و دوو منداڵەکەی بێ دایک مانەوە

سکاڵایەکی دیکە بۆ قیامەت

 

پاش ئەوەی بە بڕیارێکی نایاسایی لە کارەکەی دوورخرایەوە و دوای تێپەڕینی ماوەیەکی کەم دەرکەوت کە مامۆستا ئایشە تووشی شێرپەنجەی گەدە بووە و لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە. مامۆستا ئایشە کە تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە و دایکی دوو منداڵ بوو بە هۆی سەختی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد و سکاڵاکەی بردە قیامەت.

مامۆستا ئایشە چالشکان و هاوسەرەکەی موستەفا چاڵشکان لە قەزای ئاکیازی لە پارێزگای ساکاریا مامۆستا بوون، بەڵام لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ بە بڕیارێکی نایاسایی لە کارەکانیان دوورخرانەوە. پاش دوورخستنەوەیان و بە هۆی کاریگەری دۆخەکە لەسەری لە مانگی تشرینی دووەمدا دەرکەوت کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە بووە.

داواجار مامۆستا ئایشە و خێزانەکەی ناچاربوون بگەڕێنەوە بۆ شاری سیلیڤرە لەگەڵ بنەماڵەکەیان بژین و لەوێ درێژە بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بدات. سەرەڕای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا بەڵام تا دەهات باری تەندروستی بەرەو خراپتر دەچوو.

دواجار لە ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ مامۆستا ئایشە کۆچی دوایی کرد و دوو منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشت کە یەکیان تەمەنی ٢ ساڵە و ئەویتر تەمەنی ٨ ساڵانە.

 

سەرچاوە: Aktif Haber

252 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە