هەواڵ

ڕوداوە نایاساییەکەی کۆسۆڤۆ لە ئەڵمانیا ئیدانەکرا

 

دوای ئەوەی بەهاوکاری پۆلیسی کۆسۆڤۆ 5 مامۆستا و دکتۆرێک لەو وڵاتە ڕفێنران و پاشان ڕادەستی دەزگای میتی تورکی کران، دژی ئەم کارە نایاساییە لە ئەڵمانیا لە شارەکانی بەرلین و میونخ و شتوتگارت لەبەردەم قنسوڵخانەی کۆسۆڤۆ خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

 

دوای ئەوەی پۆلیسی کۆسۆڤۆ 5 مامۆستا و پزیشکێکی سەر بە بزاڤی خزمەتی لەو وڵاتە ڕفاند و پاشان ڕادەستی میتی تورکیایان کرد، وەک هەموو وڵاتێکی دیکەی جیهان، لە شارەکانی ئەڵمانیاش لەبەردەم کۆنسوڵخانەکانی کۆسۆڤۆ خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

 

لە شارەکانی بەرلین و میونخ  و شتوتگارت لەبەردەم کۆنسوڵخانەی کۆسۆڤۆ خۆپیشاندان ئەنجامدرا. چەندین کەس لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدارییان کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوایان لە بەرپرسان کرد کە ڕفێنراوەکان ئازاد بکەن.

سەرچاوە: SHaber

166 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە