نەناسێنراوەکانهەواڵ

ڕفاندنی 6 ئەندامەکەی بزاڤی خزمەت لە ڕاگەیاندنەکانی یۆناندا

بە "کارە مافیاییەکانی ئێردۆغان" ناوی دەبەن

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە کۆسۆڤۆ 5 مامۆستا و پزیشکێکی سەر بە بزاڤی خزمەت ڕفێندران، ڕاگەیاندنە جیهانییەکان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە کاردانەوەکانیان بەردەوامن بەرانبەر ئەو کارە، چونکە ڕفاندنەکە لەلایەن پۆلیس و بە هاندانی میت بووە و بڕیاریشە لەڕێی میتەوە ڕادەستی حکومەتی تورکیایان بکاتەوە.

ئەو کارەی میتی تورکی لە ڕاگەیاندنەکانی یۆناندا بە مانشێتی “کارە مافیاییەکانی ئێردۆغان وڵاتانی بەڵقانی تێکوەرداوە” و بە پێشکەشکاریی پێشکەشکارە دیارەکانی ئەو وڵاتە گرنگی زۆری پێ دەدرێت.

ڕاگەیاندنەکانی یۆنان باس لەوە دەکەن کە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ تورکیا لە هەموو وڵاتان سەرقاڵی کاری دیبلۆماتیی و سیاسیی و هەواڵگرییە بۆ بەرتەسک کردنەوەی کارەکانی بزاڤی خزمەت و دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەو بزاڤە.

یەکێک لە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە بەناوی (نیکۆس ئێڤانگێلاتۆس):”ئەو مامۆستایانە لە کۆسۆڤۆ دەژیان، بۆ دەبێت لە تورکیا دادگایی بکرێن؟ چییان کردووە؟ ئەوان لە کۆسۆڤۆ کاریان کردووە، هیچی تر لە ئارادا نییە”.

 

سەرچاوە: Aktif Haber

343 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە