وتار

کتێبە قەدەغەکراوەکان چۆن لەناودەبرێن؟

بەخامەی: زێڤینچ ئۆزئارسلان

کتێبە قەدەغکراوەکان ڕابردوویەکیان هەیە. لە لایەکی دیکەوە داهاتوویەکیشی هەیە. ئێمە ئێستا تەنها تێبینی دەنوسین. چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە دەکەین کە مارتا مینوجین هونەرمەندی ئەرجەنتینی باسی دەکات و دەڵیت “ئەو کتێبانەی ئەمڕۆ قەدەغە دەکرێت سبەینێ لە پەرستگاکاندا دادەنرێت”.

لەوانەیە هەواڵەکەیتان بیستبێت؛ لە قەزای شەهزادەلەری سەر بە شاری مانیسا سەرۆکی حیزبی ئیی پارتی و هاوڕێکانی بەشدارییان لە مەراسیمی یادکردنەوەی پێغەمبەر (د.خ) لە مزگەوتی سوڵتاندا کرد. کاتێک لە مزگەوتەکەدا کتێبی (نووری نەمر)ی مامۆستا فەتحوڵا گیولەن (کتێبەکە باس لە ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) دەکات) هەمووان تووشی شڵەژان بوون و سکاڵایان بردۆتە لای مامۆستای مزگەوتەکە و پاشانیش بۆ لای پۆلیس. ئەو کەسانە سکاڵای ئەوە دەکەن کە ئەو کتێبانە چۆن گەیشتوونەتە ئەو شوێنە.

هەر بە ڕاستی زۆر سەیرە بەلامەوە، ئەو کتێبانە چۆن گەیشتوونەتە ئەو شوێنە؟ چونکە چیتر ئەو کتێبانە لە هیچ ماڵێکدا نەماوە، تەنانەت هەندێ کەس ناوێرن قورئانیش لە ماڵەوە دابنێن.

ئاشکرایە کە ئەم نەوەیەی ئێمە بەو چیرۆکانە گەورە بووین کە باو و باپیرانمان بۆیان دەگێڕاینەوە دەربارەی شاردنەوەی ئەو کتێبانەی کە لە لایەن دەسەڵاتی سەربازی ئەو کاتەوە قەدەغە کرابوو. ئەو جێگایانەی ئەوان کتێبەکانیان تێدا دەشاردەوە بریتیبوو لەناو زۆپا و تونی حەمام و هەورەبانی ماڵان. بەڵام لە دوای ١٥ی تەموزەوە بەهۆی زوڵم و ستەمەکانی دەسەلاتەوە کۆمەڵێک ڕێگای نوێ هاتۆتە ئاراوە بۆ لە ناوبردنی کتێبە قەدەغەکان.

لێرەدا هەندێک لەو ڕێگایانەتان بۆ باس دەکەم کە هەندێکیان وەک فەنتازیای ناو فیلمەکان وایە و ڕەنگە باوەڕی پێنەکەن.

لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانم کتێبە قەدەغەکراوەکان لە پێشدا خرانە ناو بەرگەپشتییەوە و پاشان بۆ ماوەی ٩٠ خولەک خرایە ناو جلشۆرەوە. پاش ئەوەی لە جلشۆرەکە دەرهێنرا، بە دەست پارچەپارچە کرا هەتا وای لێهات کە نەناسرێتەوە. بابەتەکە تەنها لەناوبردنی کتێبەکان نییە، بەڵکو شاردنەوەی بابەتی ئەو کتێبانەیە. لە کۆتاییدا خرایە ناو کیسەی خۆڵەوە و فڕێدرا، بەڵام نەک بۆ تەنەکە خۆڵی بەردەرگا بەڵکو بۆ تەنەکە خۆڵی چەند گەڕەکێکی دوورتر.

یەکێکی دیکە لە هاوڕێکانم هەموو کتێبەکانی کۆکردۆتەوە بردوویەتی بۆ لای دایکی کە لە دەرەوەی ئەستەمبوڵ دەژی و ئەویش بە بیانووی تەنوور گەرمکردنەوە سەرجەم کتێبەکانی سووتاندووە.

یەکێکی دیکە لەو چیرۆکانە لە شاری ئافیۆن ڕوویداوە. دایکی فەرمانبەرێک هەموو کتێبە دینییەکانی کوڕەکەی دەباتە گەوڕێکەوە. کتێبەکان بریتیبوون لە تەفسیر و پەیامەکانی نوور کتێبی پاڕانەوەکان و تەنانەت قورئانیشی تێدا بووە. بەڵام دایکی ئەو فەرمانبەرە هەر خەیاڵی ئاسوودە نابێت. لەو کاتەدا کچێکی خزمیان دەبینێت و کتێبەکانی پیشان دەدات و لێی دەپرسێت: کچم ئەم کتێبانە بسوتێنم؟ ئەمانە کتێبی خراپن؟ پاشان دانە دانە هەموو کتێبەکانی سووتاند.

وەکو وتمان کتێبە قەدەغکراوەکان مێژوویەکیان هەیە. بەڵام جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا هەیە. لە دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ نزیکەی ٣٩ تۆن کتێب و گۆڤار لە ناوبران، بەڵام لە دوای ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار تۆن کتێب و گۆڤار لە ناوبراون. ئەوکات لە ساڵی ١٩٨٠ ئەو کتێبانە دەکرانە ئامانج کە بانگەشەی بۆ کۆمۆنیستی دەکرد، بەلام ئێستا ئەو کتێبانە دەکرێنە ئامانج کە باس لە قورئان و فەرموودە و مێژووی ئیسلام دەکەن.

373 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە