هەواڵ

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی تورکیا: ئەشکەجە هەیە پێویستە باری نائاسایی هەڵبگیرێت

"ژنی دووگیان و ئەوانەی تازە منداڵیان بووە دەخرێنە زیندانەوە"

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، ئەو بارە نائاساییەی لە دوای هەوڵی کودەتا سەربازییەکەوە لە تورکیادا ڕایگەیەنراوە بۆتە ڕێخۆشکەر بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا. بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووتر تورکیا باری نائاسایی کۆتایی پێبێنێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە بەکارهێنانی جۆرەها ئەشکەنجە کراوە لە لایەن پۆلیس و جەندەرمە و هێزە ئەمنییەکانی ترەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکە لێدان، ئێلێکترۆشۆک، نووقمکردن لە ئاودا، دەستدرێژی سێکسی و مامەڵەی خراپ و جۆرەها ئەشکەنجەی تر بەکار هاتووە.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە بە شێوەیەکی ڕۆتینی باری نائاسایی درێژ دەکرێتەوە بە ئارەزووی خۆیان، لە حاڵەتی باری نائاساییدا نزیکەی ٢٠ یاسا لە وڵاتدا کاری پێناکرێت ئەمەش ڕێخۆشدەکات بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ. لە حاڵەتی باری نائاساییدا بە ئارەزووی خۆیان هێزە ئەمنییەکان خەڵکی دەستگیردەکەن و ئەشکەنجە بەکاردەهێنن. بۆیە داوا دەکەین بە زووترین کاتی باری نایاسایی کۆتایی پێبهێنرێت و یاسا بگەڕێتەوە بۆ هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت و ژیانی خەڵکی ئاسایی ببێتەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکە هاتووە کە درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە لایەن دەسەڵاتەوە بۆ پەردەپۆشکردنی گەندەڵییەکانی خۆی و لە ناوبردنی نەیارەکانی دەسەڵات بەکار دەهێنرێت. ئەمەش هەڕەشەی ئەمنی لە سەر دەوڵەت دروستدەکات.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵی داتای ئاشکرا کردووە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس دەستگیرکراون و نزیکەی ١٥٢ هەزار کەس لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و تێکڕانەی ئەمانە بە ئارەزووی دەسەڵات ئەنجام دراوە. مامۆستایان و دادوەران و کارمەندان لە تێکڕای بەشەکانی تری وڵات لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە. ڕۆژنامەنووسان دەخرێنە زیندان و میدیا سەربەخۆکان دادەخرێن سایتەکان قەدەغە دەکرێن. ئەو بارە نائاساییەی یەک لە دوای یەک درێژ دەکرێتەوە هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیادا.

لە هەمان ڕاپۆرتدا باس لەوە دەکرێت کە دەسەڵاتدارانی تورکیا ژنی دووگیان و ئەو ئافرەتانەی تازە مندالیان بووە بە بیانووی ئەوی هاوسەرەکانیان ئەندامی گروپی تیرۆریستین و ئەمانیش یارمەتییان داون دەسگیردەکەن. لە هەمان کاتدا ئەو ژنانەی دەستگیردەکرێن بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێن.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە مەبەستی سەرەکی لە درێژکردنەوەی باری نائاسایی یەک لە دوای یەک تەنها بنبڕکردنی بزافی خزمەتە لە تورکیادا. تورکیا بزافی خزمەتی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە بۆ ئەوەی بتوانێت بە کەیفی خۆی ئەندامانی دەستگیربکات و دامەزراوەکانیان دابخات. تەنانەت بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و تەنها لەسەر لایک کردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکی دەستگیرکراوە. ئەمە پیشانمان دەدات کە دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیادا لە چ ئاستێکدایە.

652 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە