هەواڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ ئازادکردنی مامۆستاکانی خزمەت دەکات

دەستەی کاری دەستگیرکردنی هەڕەمەکی (WGAD) ی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کۆتایی دەرکرد سەبارەت بەو ٦ مامۆستا تورکەی لە کۆسۆڤا ڕفێندران و بە شێوەیەکی نایاسایی ڕادەستی تورکیا کرانەوە و بڕیارەکە لە ماڵپەری فەرمیدا بڵاوکرایەوە. لە بڕیارەکەدا هەردوو وڵاتی کۆسۆڤا و تورکیا تۆمەتبار کران.

بە پێی بڕیارەکە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تورکیا کرد دەستبەجێ ئەو کەسانە ئازاد بکات و قەرەبووی مادی و مەعنەوییان پێبدات. لە بڕیارەکەدا هەردوو وڵاتی تورکیا و کۆسۆڤا تۆمەتبار کراون.

دەستەی کاری دەستگیرکردنی هەڕەمەکی (WGAD) لە دانیشتنێکیدا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە دۆسییەی ڕفاندنی “کاهرامان دەمیرێز، موستەفا ئێردەم، حەسەن گوناکان، یوسف کارابینا، عوسمان کاراکایا و جیهان ئۆزکان” دەکرد کە ئەو ٦ کەسە لە کۆسۆڤا ڕفێندران و دواتر بە شێوەیەکی نایاسایی ڕادەستی حکومەتی تورکیا کرانەوە. ڕێکخراوەکە لە بڕیارەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو کارەی هەردوو حکومەتی تورکیا و کۆسۆڤای بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.

وە هەروەها دەستەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە تورکیادا حاڵەتەکانی ڕەشبگیر و دەسگیرکردنی هەڕەمەکی بە شێوەیەکی زۆر زیادی کردووە و هۆشداری دایە حکومەتی تورکیا سەبارەت بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و داوای کرد دەستبەجێ حکومەتی تورکیا کۆتایی بەو جۆرە هەڵسوکەوتانەی بهێنێت و پابەند بێت بە مافەکانی مرۆڤەوە.

شایانی باسە ئەو ٦ کەسە لە بەرواری ٢٩ ی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ لە وڵاتی کۆسۆڤا لە لایەن چەند چەکدراێکەوە ڕفێندران و دواتر بە شێوەیەکی نایاسایی ڕادەستی تورکیا کرانەوە.

 

دەقی بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان: https://www.ohchr.org/_layouts/15/WopiFrame.aspx?sourcedoc=/Documents/Issues/Detention/Opinions/Session88/A_HRC_WGAD_2020_47_Advance_Edited_Version.pdf&action=default&DefaultItemOpen=1

 

http://www.samanyoluhaber.com/kosova-da-kacirilan-6-turk-icin-bm-kararini-verdi-derhal-birakin-haberi/1357984/

30 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە