هەواڵ

پێشانگاییەکی وێنەکێشان بۆ مافەکانی منداڵان لە وارشۆ کرایەوە

پێشانگایەکی وێنەکێشان بۆ بابەتی مافەکانی منداڵان لە وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری وارشۆ لە لایەن چەند گەنجێک کە لە وڵاتی پۆڵەندا دەژین، کرایەوە.

پێشانگاکە لە ڕۆژی جیهانی منداڵان ئەنجامدرا کە یونیسێف هەموو ساڵێک لە 20 ی تشرینی دووەمدا یادی دەکاتەوە، کە هاوکات لەوبەروارەدا پەیماننامەی مافەکانی منداڵانی تێیدا پەسەند کراوە.

لەم ڕۆژە جیهانییەدا هۆشیاری لەبارەی بارودۆخی سەدان هەزار منداڵ بڵاو دەکرێتەوە کە توانای ئەوەیان نییە بچنە قوتابخانەن.

پۆڵەندیەکان پشتیوانی خۆیان پێشکەش دەکەن لەو بارەیەوە بۆ باشترکردنی ڕەوشی منداڵان لە سەرتاسەری جیهاندا.

هەروەها ڕێکخراوی دایەلۆگی نزیک لە بزاڤی خزمەت ڤیدیۆیەکی بۆ 20ی تشرینی دووەم لە پێشانگاکەدا بڵاوکردەوە.

 

 

http://www.samanyoluhaber.com/varsova-merkez-tren-istasyonunda-cocuk-haklari-temali-resim-sergisi-haberi/1358006/

20 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە