هەواڵ

هاوسۆزێکی خزمەت بەهۆی کۆرۆناوە له زیندان گیانی لەدەستدا

حوسێین ئۆزن هاوسۆزێکی بزاڤی خزمەت کە لە زیندان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو دوای مانەوەی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لەژێر چاودێری چڕدا گیانی لەدەستدا.

حوسێین ئۆزن تەمەن (59 ساڵ) کە لە مانگی شوباتی 2018ەوە لە زیندانی داخراوی بورسا بووە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە 14ی تشرینی دووەمی 2020 کۆچی دوایی کرد.

ئۆزن ماوەی 15 ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شاری بورسا لە ژووری چاودێری چڕدا بووە و لە هەردوو سییەکاندا نەخۆشی سییەکان بەدیکراوە، تا ئێستا نەزانراوە کەی توشی کۆرونا بووە و چەند ڕۆژ لە زینداندا بەبێ پشکنین هێڵدرابووەوە هەروەها بنەماڵەکەی لەو بابەتە ئاگادار نەکرابوونە.

 

 

“مردن لە نێوان چوار دیواردا”

 

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلوو ئەندامپەرلەمانی هەدەپە و ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆزن لە 13ی تشرینی دووەمەوە خراوەتە چاودێریی چڕ و وتی “دوێنێ رامگەیاند با ئەمڕۆ هەواڵە تاڵەکان بدەم زیندانی بورسا کە حوسێین ئۆزن لە یەکەی چاودێری چڕدا کە بەهۆی کۆڤید-19 لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و گیانی لەدەستداوە. ئەوانەی بە نائومێدیەوە ماونەتەوە لە نێوان چوار دیواردا یەک لەدوای یەک دەڕۆن!”.

گێرگێرلیئۆغڵو وەبیرهێنانەوەیەکی بۆ عەبدولهامیت گویل وەزیری داد کردەوە، کە تا ئێستا لەبارەی مردنەکانی زیندانەوە لێدوانی نەداوە و وتی “هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەکت نییە؟”.

 

” دوای بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە پزیشک نەهاتووە بۆ زیندان”

 

سەبیحە ئۆزن، هاوسەری حوسێین ئۆزن کە پەیامی بۆ گێرگێرلیئۆغلوو ناردبوو، وتی “حوسێین ئۆزنی مێردم کۆچی دوایی کرد. کەسێکی جوانی تریان ناردە ژێر زەوی. دکتۆری زیندان دوای پەتاکە نەهاتووە “.

ئەحمەد ئۆزن برای حوسێین ئۆزن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بۆڵد میدیا وتی “بەداخەوە ئەوە ڕوودەدات، زانیارییەکی دروستمان نییە براکەم شەو تای هەبوو لەو کاتەدا پزیشکی لێ نەبوو”.

حوسێین ئۆزن کە ماوەی چەندین ساڵە وەک جێگری بەڕێوەبەری بورسا تێلیکۆم کاردەکات، نزیکەی 3 ساڵ پێش ئێستا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی ‘بزاڤی خزمەت’ دەستگیرکرا.

بە تۆمەتی هەبوونی هەژماری بانکی ئاسیا و سەردانی بازرگانی بۆ چین، سزای 7 ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە .

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ‘بزاڤی خزمەت’، چەندین کەس بە تۆمەتی ئەندام بوونی ئەو ڕێکخراوە تۆمەتبار کران، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەگەڵ بزاڤەکە چوونەتە دەرەوەی وڵات و لە ‘دەزگاکانی کزلەحەمەم’ ئامادەی کۆبوونەوەکانان بوون.

 

حوسێین ئۆزن کە خێزاندارە و دوو کوڕی هەیە، لە گۆڕستانی بورسا هامیتلەر بەخاک سپێردرا.

 

http://www.samanyoluhaber.com/cezaevinde-koronaya-yakalanan-huseyin-ozen-hayatini-kaybetti-haberi/1357801/

29 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە