هەواڵ

خاوەن پێداویستیەکی تایبەت سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

 

فاتمە جۆمێرت کە هەر لە لەدایکبوونییەوە بە ڕێژەی لە سەدا ٩٦ خاوەن پێداویستی تایبەتە، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە بزاڤی خزمەتدا” لە لایەن دادگاوە سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

فاتمە جۆمێرت، کە ناتوانێت دەست و پێیەکانی بجوڵێنێت و لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت هاتوچۆی پێدەکرێت، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی بۆڵد مێدیا ناڕەزایی دژی ئەو بڕیارە دەربڕی و ڕایگەیاند “من بەردەوام پاڵ دەکەوم. هەموو کار و پێداویستییەکم لە لایەن دایکمەوە جێبەجێ دەکرێت. بۆچی ئەو سزایەیان بەسەر مندا سەپاندووە”.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، ناڕەزایی دژی ئەو بڕیارە دەربڕی و لە پەیامێکیدا بۆ وەزارەتی دادی تورکیا ڕایگەیاند “ئەوە لە چ ویژدانێکدا جێگەی دەبێتەوە؟”

فاتمە جۆمێرت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سەرەڕای هەموو شتێک هەوڵ دەدات بخوێنێت و دەڵێت “بە زۆر دەتوانم دەستەکانم بەکاربهێنم. بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک دەمەوێت بەردەوام بم لە خوێندن. ئێستا بە بیانووی ئەوەی بەرنامەی بایلۆکم (کە بەرنامەیەکە بۆ ناردنی نامە و پەیوەندی کردن) بەکارهێناوە سزای زیندانیم بەسەردا دەسەپێنن.”

شایانی باسە لە ئێستادا فاتمە جۆمێرت لە بەشی زانستی کۆمەڵناسی لە زانکۆ دەخوێنێت.

 

https://www.tr724.com/dogustan-yuzde-96-engelli-fatma-comerte-6-yil-3-ay-hapis/

54 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە