هەواڵ

تووشبوویەکی شێرپەنجە لە زیندان گیانی لەدەستدا

شەوی ڕابردوو ئەحمەد کاپڵان، ئەفسەری پێشووی پۆلیس، کە قوربانی یاسای ‘بڕیار لەجێی یاسا’ بوو، نزیکەی مانگێک پێش ئێستا شێرپەنجەی سییەکانی گرت و گیانی لەدەستدا. ڕایگەیاند، کاپڵان لە زیندان گیانی لە دەستداوە.

ئەفسەری پۆلیس ئەحمەد کاپلان کە لە زیندانی داخراوی هاتای ئیشکەندرون دەستبەسەر کرابوو و لە 16ی تشرینی یەکەمی 2020دا دەستنیشانکرا کە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانی هەیە و دوێنێ شەو گیانی لەدەستدا.

 

 

 

گێرگێرلیئۆغلو: کوشتنێکی دیکه کەسێکی دیکە بە تابووت لە زیندان ئازاد کرا

عومەر فاروق گێرگێرلیئۆغلو پەرلەمانتاری پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیی گەلان ‘هەدەپە’ ڕایگەیاند کەسێکی دیکە بە تابووت لە زیندان ئازاد کرا.

گێرگێرلیئۆغلو وتی “ئێوە کوشتنێکی ترتان کرد! ئەمە چ پێشێلکارییەکی گەورەیە؟ ئەحمەد کاپڵان بە هۆی شێرپەنجەی سییەکانەوە ئەمڕۆ لە زیندان گیانی لەدەستدا و بە تابووت ئازاد کرا. هەر ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نیشتمانی تورکیا بە عەبدولحەمید گوڵم وت شەرمە بۆ ئێوە و وەزارەتی دادی تورکی”.

ئەحمەد کاپڵان کە سزای حەوت ساڵ و نیو زیندانی کردنی بۆ دەرکرا بوو و ٤ مانگ پێش هاتنی کاتی مانەوە لە ژێر چاودێریدا، جارێکی دیکە دوای پشکنینەکانی نەخۆشخانەی ئیشکدێرون ڕەوانەی زیندان کرا، بەهۆی ئەوەی قاوشی نەخۆش نەمابوو.

 

http://www.samanyoluhaber.com/bir-tabutla-tahliye-daha-tutuklu-kanser-hastasi-hayatini-kaybetti-haberi/1357469

/

39 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە