هەواڵ

لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێک بۆ ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە تورکیا ئەنجامدرا

لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی، وەک ئاماژەیەک بۆ گیان لەدەستدانی موستەفا کاباکچیئۆغڵو، کە لەسەر کورسییەکی پلاستیکی لە زیندانێکی تاکەکەسیدا بە شێوەیەکی تراژیدی گیانی لەدەستدا، چالاکی “کورسی پلاستیکی سپی” یان ئەنجامدا بە مەبەستی ئەو چەوساندنەوە ستەمکارییەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بەرامبەر بە زیندانییان ئەنجام دەدرێت.

نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوانەی چالاکییەکەیان ئەنجامدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند “ئێمە داوای دادپەروەری و ئازادی بۆ تەواوی زیندانییە سیاسییەکان لە تورکیا دەکەین. ئێمە دەمانەوێت یاسا و دادپەروەری بۆ هەموو کەسێک لە تورکیادا هەبێت. ئێمە ئەمڕۆ لێرەدا کۆبووینەتەوە و ئەم چالاکییانە ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی ڕای گشتی جیهان ئاگادار بکەینەوە لەو چەوساندنەوە و ستەمکارییانەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بەرامبەر بە زیندانییان ئەنجام دەدرێت. چەندین بەندکراو لە گرتووخانەکاندا تووشی نەخۆشی قورس بوون و بە هۆی ئەوەی وەک پێویست چارەسەر نەکران گیانیان لەدەستدا. لە دوای ٢٠١٦ وە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ نەخۆش لە گرتووخانەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەهەندەکانی پێشێلکردنی یاسا و ستەمکردن لە خەڵکی لە لایەن حکومەتەکەی ئاکەپەوە فراوانتر دەبێت.”

http://www.samanyoluhaber.com/almanya-da-beyaz-sandalye-ile-adalet-cagrisi-turkiye-deki-siyasi-tutuklulara-ozgurluk-haberi/1356827/

 

47 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە