بیروڕاهەواڵ

سۆزی قەڵەمەکان

نوسینی: ئەدیب ئیبراهیم دەباغ

قەڵەمی قودرەت دێڕەکانی ئاسمانەکان و زەویی نوسیوە و نەخشەی بوونی کێشاوە، پلانی بۆ جیهانی بونەوەرەکان و دروستبوون داناوە. هەر قەڵەمێک لەنێوان پەنجەکانی هەر نووسەرێک کە پەرۆشی ئەو قەڵەمە گەورە و پیرۆزەبێت، و هاوشێوەی کەسێکی تینوو بە ئاوی رووبارێکی مەزن سۆزداری ئەو قەڵەمەبێت، و هیواخوازبێت کە بەو شەرەفە شادبێت کە ببێت بە سێبەرێک لە سێبەرەکان و تروسکاییەک لە دەریای ڕووناکییەکانی ئەو قەڵەمە.. هیچ وشەیەک نانوسێت تەنها وشەی ژیان بەخش نەبێت، کە خوێندرایەوە ناخەکان دەبووژێنێتەوە و ئاوەزەکان گەنج دەکاتەوە و ڕووەکان بەرەو خودای مەزن ئاراستەدەکات.
بەڵام ئەگەر ئەو قەڵەمانە کەوتە دەست کەسانی ناخ تار و ئاوەز خامۆش، دەگۆڕێت بۆ ژاری کوژەر، و مێشکەکان تێکدەدات و ناخەکان بۆگەن دەکات، و پشێوی لە نەست و تێگەیشتنەکان دروست دەکات. ئەمەش وادەکات قەڵەمەکان لە دەستی ئەو نوسەرانەدا هەست بەنامۆیی و دابڕان بکەن لە جیهانی ئەو راستییەی کە قەڵەمی قودرەت نمایانی دەکات.. لە ترسی ئەو تاریکییەی کە بڵاوی دەکاتەوە هاوار دەکات و لای ئەو خودایە نزا دەکات کە سوێندی پێخواردەوە ”ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ” (القلم:1) کە بیپارزێت لە کەوتنە بن دەستی هەموو ئەو کەسانەی کە لە پیرۆزی قەڵەم و پیرۆزی ئەو ئەرکەی ناگەن کە پێشکەشی مرۆڤایەتیی دەکات.

سەرچاوە: ئەدیب ئیبراهیم دەباغ، پێشەکیی کتێبی فتح الله كولن في شؤون وشجون، نوسینەکە دەتوانین بڵێین م، فەتحوڵڵا گولەن دایناوە بەڵام ئەدیب ئیبراهیم دەباغ داڕشتنەوەی بۆ کردووە و بە وشەسازی خۆی نوسیویەتییەوە.

ئەدیب ئیبراهیم دەباغ: نوسەرێکی عێراقییە ساڵی 1931 لە موسڵ لەدایک بووە و لە ساڵی 1950ـەوە لە رۆژنامە و گۆڤار عەرەبییەکان دەنوسێت و خاوەنی زیاد لە 14 کتێبە لە بوارە جیاوازەکانی ئاینی ئیسلام.

حنين الأقلام

50 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە