بیروڕاهەواڵ

سەفا زارزوور: هەموو شوێنێک پێویستی بە بزاڤی خزمەت هەیە

سەفا زارزوور: هەموو شوێنێک پێویستی بە بزاڤی خزمەت هەیە

سەفا زارزوور، کە یەکێکە لە بانگوازە دیارەکانی ئەمریکا و لە چەندین ناوەندی جیاواز وەک مامۆستا و سەرپەرشتیار کاری کردووە، سەبارەت بە بزاڤی خزمەت دەڵێت: ” هەموو کەلتورێک لەم جیهاندا، وە هەموو شوێنێک کە موسوڵمانان تێیدا نیشتەجێن پێویستی بە بزاڤی خزمەت هەیە، لەبەر ئەوەی بزاڤی خزمەت نموونەیەکی باڵا و جوان پێشکەش دەکات سەبارەت بەوەی پێویستە گرووپێک یاخود یەکێتییەکی ئیسلامی چۆن کار بکات”
سەفا زارزوور دەڵێت: “ساڵانێکی زۆرە موسوڵمانان دیالۆگی نێوان ئایینەکان بە نامۆ دەبینن و هەر بەوەشەوە نەوەستان بەڵکو گومانیان لە لاوازی ئیمانی ئەو کەسانە دەکرد کە بەو بابەتەوە سەرقاڵن. ئەو کەسانەی هەوڵیان دەدا دیالۆگی نێوان ئایینەکان درووست بکەن هەمیشە بە گومانەوە لێیان دەڕوانرا. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە لە چەقی ئایینەکەماندایە. چونکە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت “بە ڕاستی ئێمە نەوەکانی ئادەممان شەرەفمەند کردووە”، تەنها باسی موسوڵمانەکان ناکات، پێغەمبەرەکەمان (ﷺ) وەک ڕەحمەتێک بۆ هەموو مرۆڤایەتی نێردراوە، نەک تەنها بۆ موسوڵمانەکان. بە ڕای من ئەمڕۆ خەریکە دیالۆگی نێوان ئایینەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوەیەی کە ئیسلام داوای لە ئێمە کردووە. ئیسلام هەر لە سەرەتاوە داوای ئەوەی لە ئێمە کردووە، چونکە جگە لەوە بە هیچ ڕێگەیەکی دیکە ناکرێت جیهان ئارام بێت و خۆشگوزەران بێت. من وەک مامۆستا و شارەزایەکی بواری پەروەردە جگە لە وشەی “دەراسا” ناتوانم بە هیچ شتێکی دیکە پێناسەی ئەوە بکەم. ئێمە وەک موسوڵمانان پێویستمان بەمە هەیە، زۆر پێویستمان بە خوێندن و پەروەردە هەیە، زۆر پێویستمان بە دامەزراوی پەروەردەیی کوالیتی بەرز هەیە کە هەردوو لایەنی خوێندن و پەروەردە لەخۆ بگرێت و تیشک بخاتە سەر وزەی ئەرێنی، وە هەروەها تیشک بخاتە سەر یارمەتیدانی خەڵکی، فێربوون و فێرکردن لە پێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا، خزمەتکردن و بەکارهێنانی زانستەکان بۆ کاری باشە. ئەوە بە تەواوی دید و فەلسەفەی بزاڤی خزمەت پێکدەهێنێت. من وەک شارەزایەکی بواری پەروەردە حەز دەکەم لە تەواوی ٢١٠ وڵاتەکەی جیهاندا ئەم خوێندنگایانە هەبێت نەک تەنها لە ١٦٨ وڵاتدا، وە دەمەوێت هەزاران خوێندنگەی لێ بکرێتەوە چونکە ئەو خوێندنگایانە زۆر گرنگن.”
سەفا زارزوور کێیە؟
بەرپرسی باڵا لە وەقفی زەکات لە ئەمریکا
چالاکوان: پارێزەر و سەرۆکی سەندیکای مافی زارزوور
سکرتێری گشتی پێشووی کۆمەڵگەی ئیسلامی ئەمریکای باکور (ISNA)
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی خوێندنگە ئیسلامییەکانی ئەمریکای باکور (CISNA) و سەرۆکی پرۆگرامی چالاکییە پەروەردەییەکانی (ISNA)
لە بەشی یاسای زانکۆی لۆیۆلا وانەی پەروەردەیی و یاساکانی ئیسلام دەڵێتەوە

40 جار بینراوە 3 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە