هەواڵ

مامۆستایەکی تری زیندانیکراو گیانی لە دەستدا

جەنگیز کەراکوت یەکێکی تر لەو مامۆستایانەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموز لە کارەکەی دوورخرایەوە، گیانی لە دەستدا.
ناوبراو پێش هەفتەیەک لە ژووری تاکە کەسی(انفرادی) زیندانەکەیەوە بەرەو نەخۆشخانەی سیرتی حکومی گوازرایەوە. بەڵام بە هۆی داخڵبوونی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی تووشبوو بە نەخۆشی کۆرۆنا، ناوبراو لە نەخۆشخانەی سیرت وەرنەگیرا و، بەرەو نەخۆشخانەی حەیاتی ئەهلی گوزرایەوە. کەراکوت لەم ماوەیەدا مردنی مێشکی لەلایەن پزیشکەکانەوە بە کەسوکاری ڕاگەیاندرا و، سەر لە ئێوارەی دوێنێش گیانی لە دەستدا. هاوسەرەکەی بە ناوی خەدیجە کورت کەوا قسەی بۆ ماڵپەڕی بۆڵد مێدیا کرد، باسی لەوە کرد کەوا هاوسەرەکەی چەندین مانگە نەخۆشە و، چەندین جار داوای بینینی پزیشکی کردووە؛ بەڵام هەموو جارێک پێیان وتووە سەرمات بووە و تەنیا حەپی ئانتیبیۆتیکیان پێداوە و ڕەوانەی ژووری زیندانیان کردۆتەوە. هاوسەرەکەی باس لەوەش دەکات ١٤ ی ئەم مانگە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام لە نەخۆشخانە دیسان ڕەوانەی زیندان کراوەتەوە و پێی وتراوە کەوا هیچ کێشەیەکی نیە. بەڵام ڕۆژی دواتر لە زیندان توشی جەڵتەی مێشک و مردنی مێشکی دەبێت و، لە دوای ئەوەوە ئازاد دەکرێت.
“ژیانی زیندانیەکان نابێت هێندە هەرزان بێت”
عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەڕلەمانتاری هەدەپە کەوا ئاگای لە وردەکاریەکانی زیندانیکردنی مامۆستاکە ە بردنی بۆ نەخۆشخانە بووە، لە پەیجی تایبەتی خۆی دەڵێت” جەنگیز کەراکورت کەوا یەکێک لە زیندانیەکانی زیندانی سیرتە و لە ڕیزی ئەو کەسانەدا بووە کەوا باری تەندروستییان ناجێگیرە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. لەم ڕووداوەشدا دیسان فەرامۆشکردن و پێشێلکردنێکی بەرچاوی یاساکان بوونی هەیە. نەدەبوو ژیانی زیندانیەکان بەم ڕادەیە هەرزان بەها بکرێت. ئەویش یەکێک بوو لەوانەی لە ژووری تاکە کەسیدا بوو”.
کەراکورت پێشتر مامۆستای وانەی فیزیا بووە و لە ڕێکەوتی ١٦ ی نیسانی ٢٠١٨، لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاکتاوی ڕەگەزی بزاڤی خزمەت، لە تورکیا دەستگیرکرا. ناوبراو لەلایەن دادگاوە سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، دۆسیەکەی هەتا ئێستا لە دادگای تێهەڵچوونەوە یەکلایی نەبووەتەوە. کەراکورت لە خوێندنگەیەکی ناوەندی شاری باتمان وانەی دەوتەوە و، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کەوا لە چوارچێوەی باری نائاسایی وڵاتدا دەردەکرا، لە پیشەکەی دوورخرایەوە.

53 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە