هەواڵ

کورتە فیلمی “دەستە مرواریەکان” پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

 

کورتە فیلمی دەستە مرواریەکان، لە یەکەمین فێستیڤاڵی ڕێکخراو لەلایەن ڕێکخراوی پارێزەرانی تورکیای دەمکوتکراو(advocate of silenced Turkey) پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ڕێکخراوی پارێزەرانی تورکیای دەمکوتکراو، یەکێکە لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی تورکیا و لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦، بە مەبەستی سەرنج ڕاكیشان بۆ پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا دامەزرێندراوە.
ڕێکخراوی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکەمین فێستیڤاڵی خۆی لە ژێر نازناوی ” بێ گوناحی” سازکرد و، هەریەک لە نەسیبە زەینەب و موستەفا جەلال کە هاوسەرێکی ئاوارەی کەمپەکانی وڵاتی هۆڵاندان، خەڵاتی یەکەم کورتە فیلمی فێستیڤاڵەکەیان بەدەستهێنا.
ئەم دوو هاوسەرە، کورتە فیلمەکەیان لە ژێر هەلومەرجی سەختی ناو کەمپەکانی هۆڵاندا، لە ڕێگەی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیانەوە دەرهێناوە و، میوزیکی فیلمەکەشیان لە ڕیگەی ئەپلیکەیشنێکی ناو تەلەفۆنەوە ئامادە کردووە. فیلمەکە کەوا وەک نیمچە ئەنیماسیۆنێکە، تێیدا دوو دەست بە دەستکێشی سپییەوە دەردەکەون و وینەی ژیانی بەختەوەری خۆیان دەکەن. پاشان ئەوە پشان دەدرێت کەوا لەلایەن دوو دەستی دەستکێش ڕەشەوە چۆنی ژیانیان ژێراوژور دەکرێت. لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە ٣٥ فیلم لە وڵاتە جیاوازەکانی دونیاوە بەشدارییان کرد و، سەرجەم فیلمەکان هەوڵی ئەوەیاندا سەرنجی بینەران بۆ زوڵم و پێشێلکاریەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆیان، ڕابکێشن. فێستیڤاڵەکە بە شێوەیەکی گەرموگوڕ لەلایەن گەنجانەوە پێشوازی لێکرا. ڕێکخراوەکە لە دوای تەواوبوونی فێستیڤاڵەکە، ئەوەشیان ڕاگەیاند کە ساڵی داهاتوو بە هەمان شێوە دووهەمیان فێستیڤاڵی خۆیان لە مانگی ئابدا ساز دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانرێت پەیوەندی بە ئیمەیڵی ڕێکخراوەکەوە بکرێت:
[email protected]

66 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە