هەواڵ

خانمێکی باڵاپۆش: نەیانوت ئەمە ژنە، ڕووتیان کردمەوە و هەستان و دانیشتنیان پێدەکردم

لەسەر ناوچەوانی مێردەکەم بە پێنوسی ماجیک نوسییان "خائین"

لەسەر ناوچەوانی مێردەکەم بە پێنوسی ماجیک نوسییان “خائین”
ئەشکەنجەی هاوسەرەکەمیان دا و، لە ژوورەکەی تەنیشتمان هەڕەشەی منیان لێکرد، تەنیا ئەوەی وت کەوا واژۆیان لەسەر هەندێک شت پێکردووە
سوپاسی گەرگەرلیئۆغلو دەکەم، ئەشکەنجەکانی ئێمەی لە پەڕلەمانی تورکیا تۆمار کرد
ڕێپۆرتاژ: زەینەب کەرا
خانەوادەی بۆشچو کەوا لە شارۆچکەی دیناری سەر بە ئافیۆنکەراهیسار، بە کەمترین بڕی موچەی ناوخۆی ژیانێکی خاکەڕاییان بەسەر دەبرد، لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ ی تەموز، ژیانیان ژێراوژور بوو. ئەو مامەڵە نامرۆڤانەیەی هێزەکانی پۆلیس لە کاتی هەڵکوتانە ماڵەکەیان بەرامبەر خۆیی و هاوسەرەکەی ئەنجامدرا، لە هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و زیندانیش بەردەوامی هەبوو.
موبەڕا بۆشچو کاتێ ڕووداوەکانی ئەو شەوە دەگێڕێتەوە دەڵێت” کاتێک هاتنە ماڵەکەمان، هەموو لایەکیان ژێراوژور کرد. قژی هاوسەرەکەم درێژ بوو، لە دەستیانەوە ئاڵاند و هەوڵیاندا لێیبدەن. بە دیواریاندا کێشا، مشتەکۆڵەیان لە ورگی دا. سەریان بە دەستشۆری حەمامەکەدا دا. مقەستیان خستە سەر قوڕگی و هەڕەشەیان لێکرد. وتیان کەوا جارێکی تر بۆ ماڵەوە ناگەڕێینەوە و بە منیان وت کەوا هەندێک جلی دەرەوە لەبەر بکەم. کاتێک چوومە ژوورەکەم هەتا خۆم بگۆڕم، یەکێک لە پۆلیسەکان پێداگری لەسەر ئەوە کرد کەوا لە تەنیشتمەوە بوەستێت. بۆیە کاتێک خۆم گۆڕی لە شەرماندا بە ناخی عەرزدا چووم. هەندێک جلم لەبەر کرد و، من و هاوسەرەکەمیان سواری دوو ئۆتۆمبێلی جیاواز کرد، کاتێک لە یەک جیا بووینەوە، گەردن ئازادیمان لەیەک کرد”.
موبەڕا بۆشچو کەوا دایکی ٣ منداڵە و لە چاوپێکەوتنێکدا قسە بۆ ماڵپەڕی TR247 دەکات، ئاماژە بەوە دەکات کە دوای مامەڵەیەکی زۆر خراپ ڕەوانەی زیندان دەکرێت و لەوێش ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی پشکنین بە ڕووتی دەبێتەوە. ناوبراو سەبارەت بەو کاتەی دەچێتە زیندانەوە دەڵێت” وتیان دەبێت خۆت ڕووت بکەیتەوە، منیش وتم شتی وەها مەکەن، بەڵام بە قسەیان نەکردم. بێ چارە بووم. هەر بەوەشەوە نەوەستان. ئەمەم لە نامەکەمدا نوسی. نامەکەیان بۆ گێڕامەوە. وتم چیە دەڵێی شەرمتان کردووە لەوەی کە نوسیومە” ڕووتیان کردمەوە وەک ئەو کاتەی لە دایک بووم”.


موبەڕا دوای ئەوەی ١٤ ڕۆژ لە هۆبەیەکی ئاسایش لە ژێر لێکۆڵینەوەیەکی پڕ ئەشکەنجەدا دەبێت، بۆ جاری پێنجهەم دەیبنەوە بۆ قاتی پێنجهەم و، دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ژوورەکەی خۆی، لەوە تێدەگات کە چی ڕوویداوە.
” لە قاتی پێنجهەم لەسەر قەنەفەیەک دانرام بە شێوەیەک کەوا نەمدەتوانی دەرگاکە ببینم. هاوسەرەکە لە ژوورەکەی تەنیشتم بوو بوو. هەڕەشەیان لێکردبوو هەتا واژۆ لەسەر هەندێک شت بکات و پێیان وتبوو” گەر واژۆی نەکەیت، ئەوەی بە ئەقڵتدا نەیەت لەگەڵ ژنەکەتدا ئەنجامی دەدەین”. ئەو کاتەی هاوسەرەکەمیان هێنایە لام، لەسەر خۆی نەبوو. بە قەڵەم ماجیک لەسەر ناوچەوانیان نوسیبوو “خائین”. کارەبایان لە ئەندامەکانی لاشەی دابوو. تەنیا ئەوەی بۆ وترا کە وتی ” هەندێک شتیان پێ واژۆ کردم”. نەیدەتوانی سەیری دەموچاوم بکات و وتی ” ئیدی ناتوانم منداڵم ببێت” و دەستی بە گریان کرد. کاتێک بردیانەوە، وتم دەتوانی ناوچەوانم ماچ بکەیت؟ ماچی کرد. زۆر بە ناڕەحەتی دەیتوانی بڕوات. کاتێک ڕۆشت لە دوایەوە واقم وڕمابوو. موبەڕا دوای ئەوەی ١٤ مانگ زیندانی دەبێت، سزای ٨ ساڵ و مانگێکیدا بەسەردا دەسەپێنن و، هەتا کاتی یەکلایی بوونەوەی دۆسیەکەی لە دادگای باڵا، ئازادکراوە. هەروەها هاوسەرەکەشی کەوا لە بەشێکی ناوخۆیی کاری کردووە، سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ئێستا دۆسیەی هەردووکیان لە دادگای باڵایە. تەنیا هیوای موبەڕا ئەوەیە دادگای باڵا کۆتایی بەم ناحەقیە بهێنێت و دەڵێت” ئێمە مرۆڤگەلێکی بەرین، بێگوناحین”.
موبەرا بڕیاری ئەوەی داوە لە دژی ناحەقیەکان قسە بکات و، داوا لەو کەسانەش دەکات کەوا دووچاری زوڵم، ناحەقی، ئەشکەنجە بوونەتەوە، بە هەمان شێوەی ئەو قسە بکەن.

 

202 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە