هەواڵ

منداڵێکی تووشبووی شێرپەنجە بە حەسرەتی بینینی باوکییەوە سەری نایەوە

کوڕەکەی مامۆستا ڕاسیم چالشکان، کە یەکێکە لەو هەزاران مامۆستایەی لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزەوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە کارەکەی دوورخرایەوە و دواتر ڕەوانەی گرتووخانە کرا، بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشکەوە لە تەمەنی ٦ ساڵیدا بە حەسرەتی بینینی باوکییەوە ماڵئاوایی لە دونیا کرد.

کوڕەکەی مامۆستا ڕاسیم ناوی سەلمانە و سەرەڕای ئەوەی لە دۆخێکی تەندرووستی زۆر خراپدا بوو ڕێگەی پێ نەدرا بۆ دوایین جار باوکی ببینێت و ماڵئاوایی لێبکات. مامۆستا ڕاسیم ٤ ساڵ پێش ئێستا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی بزاڤی خزمەت دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانەی مانیسا کرا.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا، پەیامێکی سەبارەت بە گیان لەدەستدانی سەلمان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “بە داخەوە کەمێک پێش ئێستا لەدەستماندا! سەلمان چاڵشکانی تەمەن ٦ ساڵان کە کوڕی مامۆستا ڕاسیم چاڵشکانی بەندکراوە، کۆچی دوایی کرد. مامۆستا ڕاسیم دەیان داواکاری پێشکەشکرد بوو بۆ ئازادبوونی بەڵام هەمووی ڕەت کرایەوە!!! دایکی منداڵەکە بێ ئەوەی لەم قۆناغە سەختەدا هاوسەرەکەی لەگەڵیدا بێت و هاوکاری بکات بە تەنها چاودێری منداڵەکەی دەکرد. بە ڕاستی ئازارێکی گەورەیە”.

https://www.tr724.com/6-yasindaki-beyin-kanseri-selman-da-babasina-hasret-gitti/

 

59 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە