هەواڵ

سیاسەتمەدارێکی ئەفریقای باشوور: خزمەتەکان بۆ هیچ شتێک ناکەینە قوربانی

پاول ماشاتیل، کە پێشتر وەزیری کەلتور و هونەر بووە و یەکێکە لە کەسایەتییە بەهێزەکانی ناو پارتی ANC کە پارتی دەسەڵاتدارە لە ئەفریقای باشور، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت بە شێوەیەکی فیداکارانە و لێبڕاوانە تێدەکۆشن لە پێناو وڵاتەکەیدا و وتی “خزمەتەکان بۆ هیچ شتێک فیدا ناکرێت”.

هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە ئەفریقای باشور هاوکارییان گەیاندە هەموو ئەو کەسانەی بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاریگەری لەسەر ژیانیان درووستبووە.

پاول ماشاتیل بەشداری کرد لە هەڵمەتەکەی بزاڤی خزمەت بۆ هاوکاری کردن هەژارانی وڵاتەکەی و بەم شێوازە گوزارشتی لە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو کارە دەربڕی: “ئەم هاوسۆزانەی بزاڤی خزمەت کە هاتوونە وڵاتەکەمانەوە چەندین ساڵ لە هاوکاری کردنی خەڵکەکەمان کەمتەرخەمی ناکەن، زۆر سوپاسیان دەکەین. ئەو خزمەتە دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانەی ئەوان بۆ هیچ شتێک فیدا ناکرێت. خزمەتی زۆر گەورەیان پێشکەش بە ولاتەکەم کردووە، من کوێر نیم و ئەوانە دەبینم”.

http://www.samanyoluhaber.com/hizmetler-hicbir-seye-feda-edilemez-haberi/1353909/

41 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە