هەواڵ

پەیکەرێک بۆ ئەو خانمە باڵاپۆشە دروستکرا کە گەلاکسیەکی نوێی دۆزیەوە

بورچین موتلو پاکدیل، ئەو خانمە باڵاپۆشەی لە ماوەی رابردوودا گەلاکسییەکی نوێی لە ئاسماندا ئاشکرا کرد، لە نۆرز پارک سێنتەری دالاسی ئەمەریکا پەیکەرێکی بۆ دروستکرا.
بورچین، پێش ٣ ساڵ، لە ڕێگەی دۆزینەوەی گەلاکسییەکی نوێوە، ناوی خۆی لە دونیای زانستدا تۆمار کرد و، گەلاکسیەکەش هەر بە ناوی خۆیەوە ناونرا. کاربەدەستانی دالاسی ئەمەریکا، وەک ڕێزلێنانێک لە دۆزینەوەی خانمە بالاپۆشەکە، خستیانە ڕیزی خانمە پێشکەوتووەکانی بواری زانست کە لەو ویلایەتە پەیکەریان بۆ دروستکراوە و، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەیکەرەکەی لە پێشانگایەکدا نمایش دەکرێت. پەیکەرەکەی بورچین بە ڕەنگە نارنجیەکەی سەرنجی بینەران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
ناوبراو لە ماڵپەڕی تایبەت بە خۆی، بە خۆشحاڵییەوە باس لە دروستکردنی پەیکەرەکە دەکات و دەڵێت:” گەر دەڵێن: تۆ بڵێی ئەم خانمە کێ بێت کەوا ئاماژە بۆ ئاسمان دەکات؟ لە وەڵامدا دەڵێم: بەڵێ منم. ئەمڕۆ لە ناوەندی نۆرزپارک، پەیکەری ١٠ خانمی بواری زانست نمایش دەکرێت و، یەکێک لەناو ئەوانیشدا منم”.

“گەلاکسییەکە بە ناوی بورچینەوە ناونراوە”
بورچین دەرچووی خوێندنگەی دواناوەندی ئەنەدۆڵوە و، لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشی فیزیای زانکۆی بیلکەنتی بە سەرکەوتووی تەواو کردووە. ماستەری لە بواری فیزیا لە زانکۆی تەکنەلۆژی تەکساس بەدەستهێناوە، دکتۆراکەشی لە زانکۆی مینیۆستا لە بواری ئەسترۆنۆفیزیک بەدەستهێناوە.
بورچین لە ڕێگەی کەشفکردنی جووتێک گەلاکسی کە پێشتر هاوشێوەی نەبینراوە و لەسەر شێوازی ئەڵقە بە نێو یەکدا چوون، توانی ناوی خۆی لە دونیای زانستدا تۆمار بکات. جێگەی ئاماژە پێدانە پاکدیلی هەتا ئیستا لە زانکۆی شیکاگۆ، توێژینەوەکانی لەسەر گەلاکسییە سەرسوڕهێنەرەکان بەردەوامە. ناوبراو پێش دوو ساڵ لە کۆنفڕانسێکی تێددا، دۆزینەوەکەی خۆی ئاشکرا کرد.

72 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە