هەواڵ

دوێنێ شەو بۆ کۆتا جار باوکی بینی و ئەم بەیانیە گیانی لەدەستدا

ئایشە کۆجا خوێندکارێکی پزیشکی کە لە نەخۆشخانە بەهۆی شێرپەنجەی گەدەوە چارەسەری وەردەگرت ئەم بەیانیە گیانی لەدەستدا. باوکی کۆجا کە لە زیندان بوو ماوەی چوار کاتژمێر و نیو مۆڵەتی هەبوو بۆ ئەوەی بۆ کۆتا جار کچەکەی ببینێت.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە کەمپەینێکدا داوایان کرد کە ئایشە بتوانێت باوکی ببینێت لەدوای ئەوەی پزیشکان باسیان لەوە کرد کە باری تەندروستی ئایشە زۆر تێکچووە و هیچ هیوایەکی بۆ ژیان نەماوە. باوکی ئایشە بە یاسای (بڕیار لە شوێنی یاسا) دەستگیرکراوە. لەدوای ئەوەی ئەمشەو ئایشە توانی باوکی ببینێت ئەم بەیانە گیانی لەدەستدا.

عومەر فاروق گێرگێرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە گیانلەدەستدانی ئایشە کۆجای لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردەوە و رایگەیاند: “بە داخەوە ئایشە ئەم بەیانیە گیانی لەدەستدا. ئەو خوێندکارە گەنجە بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا”.

هەروەها گێرگێرلیئۆغڵو ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئایشە توانیویەتی دوێنێ شەو بۆ کۆتا جار باوکی ببینێت لە ژێر فشاری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. “هەوڵەکان و فشارەکانی ئێمە بونە هۆکاری ئەوەی ئایشە بتوانێت پێش ئەوە کۆتا هەناسەی بدات باوکی ببینێت. بە ئارامی بنو. خوای گەورە سەبوریتان بدات. هیوای کەمبوونەوەی ئازار و خۆڕاگری دەکەم بۆ باوکی”.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەمپینێک دەستی پێکرد بۆ ئەوەی ئایشە کۆجا بتوانێت بۆ کۆتا جار باوکی ببینێت. بە هەزاران کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاشتاگی (#دەبێت ئایشە کۆجا باوکی ببینێت) داوای مۆڵەتیان دەکرد بۆ ئەوەی باوکی ئایشە بتوانێت بۆ کۆتا جار کچەکەی ببینێت. دوێنێ بڕیاری مۆڵەتی بینینەکە دەرچوو لە لاین داوەرەوە. علی کۆجا لەدوای ئەوەی مۆڵەتی پێدرا ماوەی چوار کاتژمێر و نیو لە لای کچەکەی بمێنێتەوە دواتر برایەوە بۆ زیندان.

لە ئێستادا علی کۆجا لە زیندانی تاکە کەسیدا دەمێنێتەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ وەک کەرەنتین. هێشتا نادیارە کە مۆڵەتی دەدەن بۆ ئامادەبوون لە ناشتنی کچەکەی یان نا.

http://www.samanyoluhaber.com/babasi-dun-aksam-son-kez-gordu-genc-kiz-bu-sabah-hayatini-kaybetti-haberi/1353676/

66 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە