هەواڵ

ڕۆژنامەنوسێک لە زیندان نەخۆش کەوتووە و ڕێگەنادرێت پزیشک ببینێت

چەتین چیفتی ڕۆژنەمانوس لە ئێستا لە زیندان باری تەندروستی زۆر خراپە، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕێگەی پێ نادرێت پزیشک ببینێت.

سێلدا چیفتی هاوسەری چەتین ڕایگەیاند کە هاوسەرەکەی ئازارێکی زۆری هەیە لە گەدەیدا و هەروەها ئازارێکی زۆری پشتی هەیە و ماوەی چەندین مانگە بە ئازارەوە دەناڵێنێت بەڵام ڕێگە نادرێت پزیشک ببینێت و مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کە توشی شێرپەنجە بووبێت.

چەتین چیفتی ڕۆژنامەنوس لە ساڵێک پشی ئێستا دەستگیرکرا و نێردرا بۆ زیندانی سنجان لە ئەنقەرە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بارودۆخی تەندروستیی بەرەو خراپبوون دەچێت.

هاوسەرەکەی ڕایگەیاند کە چەتین بۆ ماوەی چەندین مانگ دەبێت باری تەندروستی تێک چووە، ئازاری گەدە و ئازاری پشت و ناو سکی بێزاری کردووە و ماوەیەکی زۆروە بە ئازارەوە دەناڵێنێت، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بێهێزتر دەبێت. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگەی نادرێت بچیت بۆ لای پزیشک و باری تەندروستی بەرەو خراپبوونی بەردەوام دەڕوات. سێلدا چیفتینی هاوسەری وتی ” نیشانەکان دەمترسێنن. نامەوێت ببم بە ئەسرا تێریزئۆغڵویەکی تر و با کات درەنگ نەبێت ئەو بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ مانگ دەبێت ئاوهایە”.

چەتین چیفتی ڕۆژنامەنوسی ڕۆژانامەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی تورکیا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرا و سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بارودۆخی تەندروستی چەتین چیفتی لەدوای ئەوەی خۆی نەخۆشی دڵی هەبوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیندان بەرەو خراپتر دەچێت. ٤ جار لە نەخۆشخانە خەوێندراوە بەهۆی تێکچوونی دڵیەوە. هەروەها لە ماگی ئایار چەتین توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو. لەدوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەی دشکاپی لە ئەنقەرە چارەسەری وەرگرت دواتر نێردرایەوە بۆ زیندان.

سێلدا چیفتین ڕایگەیاند کە بارودۆخی تەندروستی هاوسەرەکەی نادیارە لەدوای ئەوەی ڕێگەی پێ نادەن کە قسە لەگەڵ هاوسەرەکەی بکات.

چەتین چیفتی خاوەنی ٣ منداڵە کە تەمەنیان ٢٠ ساڵ و ١٣ و ٦ ساڵە. بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژنامەی ئەمڕۆ کاری دەکرد لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا. دادگاییکردنەکەی چەتین زۆر بە خێرایی کۆتایی پێهات و ماوەی ٦ ساڵ و ٣ مانگی سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

http://www.samanyoluhaber.com/cezaevinde-rahatsizlanan-gazeteci-cetin-ciftci-ye-teshis-konulamiyor-haberi/1353644/

27 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە