هەواڵ

سەرەڕای تەواوکردنی ماوەی سزاکەی ئازادناکرێت

حەبیب گولەر ڕۆژنامەنوسی ڕۆژنامەی زەمەن لەدوای کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەستگیرکرا، لەدوای دادگاییکردنێکی گوماناوی بۆ ماوەی ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەدا سەپێندرا. هەرچەندە ماوەی ٥ مانگە وادەی سزاکەی تەواو کردووە بەڵام وەک نوسەرەکانی تری ڕۆژنامەی زەمەن ئازاد نەکراوە.

گولەر لە ئێستادا لە زیندانی سیلیڤریە لە ئەستەمبوڵ و کەیسەکەی لە لایەن عومەر فاروق گێرگێرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپەوە زیندوو کرایەوە و ڕایگەیاند سەرباری ئەوەی کە حەبیب وادەی ٤٤ مانگی زیندانیەکەی تەواو کردووە بەڵام لە لایەن دادگاوە ئازاد ناکرێت هەرچەندە ٥ مانگ بەسەر وادەی ئازاد کردنەکەیدا تێپەڕ بووە.

گێرگێرلیئۆغلو وتیشی: سەڕەرای ئەوەی کە دادوەری حکومدار ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی بەڵام هێشتا ئازاد نەکراوە لە لایەن زیندانەوە. ئەو بە نایاسایی لە زینداندا هێڵدراوەتەوە”.

 

http://www.samanyoluhaber.com/gazeteci-habib-guler-cezasini-doldurdu-ama-tahliye-edilmiyor-haberi/1353555/

26 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە