هەواڵ

پێشبڕکێی “موزیک دەنگی ستەملێکراوانە” دەستپێدەکات

بەرگریکاران دژی دەنگی دامرکێندراو لە لایەن تورکیاوە دەنگیان بەرز دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە دژی کارە نایاساییەکانی تورکیا بوەستنەوە. چالاکوانەکان پێشبڕکێیەک ساز دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی هەموو ستەملێکراوەکان لە وڵاتی تورکیا بۆ ئەوەی دەنگیان بگات بە هەموو جیهان.

پێشبڕکێکی “زمانی موزیک، دەنگی ستەملێکراوانە” دەست پێدەکات بۆ ڕاگەیاندنی دژ وەستانەوەی ئەو ناداپەروەری و پێشێلکاریانەی لەدوای کودەتاکەی تورکیاوە سەریهەڵداوە.

لەو پێشبڕکێیەدا هەموو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو ١٥ ساڵە دەتوانن بەشداربن. لە براوەکان پلەی یەکەم ٣٠٠٠ هەزار دۆلار و دووەم بڕی ٢٠٠٠ دۆلار و سێیەم ١٠٠٠ دۆلار و چوارەم ٥٠٠ دۆلار و پێنجەم بڕی ٢٥٠ دۆلاریان پێدەدرێت.

کۆتا وادەی بەشداریکردن لەو پێشبڕکێیە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەبێت. براوەکان لە لایەن ئاسم یڵدرمەوە لە ١٥ی تشرینی دووەم خەڵات دەکرێن و ئاشکرا دەکرێن.

بۆ ناوتۆمارکردن:

 

“SONGS SUNG FOR THE OPPRESSED” SONG CONTEST

 

23 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە