هەواڵ

سوپاسی بزاڤی خزمەتی کرد

زاکیرا کاچالیا ئەندامی خانەوادەی کاچالیا کە یەکێکە لە بەناوبانگترین خانەوادە موسوڵمانەکانی ئەفریقای باشور، سوپاسی بزاڤی خزمەتی کرد بە بۆنەی کارە خێرخوازییەکانی و درووستکردنی مزگەوتی نیزامییە لە ئەفریقای باشور.

خانەوادەی کاچالیا ڕۆڵێکی گرنگییان هەبووە لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ئازادی. زاکیرا کاچالیا کە ئەندامێکی گەنجی ئەو خانەوادەیەیە، وتارێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا مزگەوتی نیزامیەی بە مزگەوتی نەبەوی لە مەدینە چواندووە و سوپاسی بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەکات بۆ درووستکردنی ئەو مزگەوت و مەدرەسە ئایینییە لە وڵاتەکەیاندا.

زاکیرا کاچالیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری فاونتەین، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مزگەوت و مەدرەسەی ئایینی و خوێندنگەی نیزامییە بە پێچەوانەی زۆرێک لە مزگەوتەکانی دیکەوە دەرفەتی پێگەیاندنی بۆ ژنان و منداڵانیش ڕەخساندووە و بەوەش بووەتە نموونەیەکی جوان بۆ هەموو مزگەوتەکان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا.

http://www.samanyoluhaber.com/hizmet-hareketine-tesekkur-etti-haberi/1353267/

38 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە