هەواڵ

٢٢ کچە خوێندکار بە مەرج ئازاد کران

٢٢ لەو کچە خوێندکارانەی ماوەی ٥ ڕۆژە لە شاری ئوشاک لە تورکیا دەستگرکراون بە مەرجی قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات لە لایەن دادگاوە ئازاد کران. وە هەروەها کچە خوێندکارێک و ٤ کەسی دیکە ڕەوانەی گرتووخانە کران.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی بۆڵدمیدیا، لە ١٢ شاری جیاوازدا هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانییان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت و لەو چوارچێوەدا ٢٧ کەس دەستگیرکران کە ٢٣ یان خوێندکاری زانکۆی ئوشاک بوون. ٢٢ لەو کچە خوێندکارانە دوای دەستبەسەربوونییان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە مەرجی قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام کچە خوێندکارێک و ٤ کەسی دیکە لە چوارچێوەی دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە بزاڤی خزمەت ڕەوانەی گرتووخانە کران.
یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراوە کچێکە بە ناوی بوشرا ئەلبوکەن، کە ڕۆژی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٠، واتە تەنها ٢ ڕۆژ پێش ئەوەی دەستگیربکرێت نەشتەرگەری بۆ کراوە. بوشرا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لە بارودۆخێکی تەندرووستی زۆر خراپدا بوو، وە بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەی لەگەڵ کرا.
http://www.samanyoluhaber.com/gozaltindaki-22-kiz-ogrenci-serbest-birakildi-haberi/1353228/

 

35 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە