هەواڵ

لە ئوشاک ٣٠ خوێندکار دەستگیرکراون و ناهێڵن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت


لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی حکومەتی تورکیا بۆ جینۆسایدکردنی هاوسۆزانی خزمەت، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو نزیکی ٣٠ خوێندکاری کچ لە شاری ئوشاک و دەوروبەری دەستگیرکران.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کەوا لە کەسوکاری خوێندکارە کچەکان وەرگیراوە، کاتژمێر ٦:٣٠ سەرلەبەیانی ڕۆژی ٣١ ی ئابی مانگی ڕابردوو، نزیکەی ٣٠ خوێندکاری کچ لە شاری ئوشاک دەستگیر دەکرێن؛ ئەو خوێندکارانەشی لە دەرەوەی شار بوون، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کۆکراونەتەوە و دەستگیرکراون.
هێزە ئەمنیەکان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەک بەهان لێکردووە و، ناهێڵن خوێندکارە کچەکان چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت.
هێزەکانی پۆلیس سەرەتا چاودێری یەکێک لە خانمەکان دەکەن و، ئەو ماڵەی تێدا دەمێنێتەوە وەک “ماڵی جەماعەت” ئەژماری دەکەن. دواتر تەواوی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە دانیشتوانی ئەو ماڵەوە دەبێت، بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ بزاڤی خزمەت دەستگیر دەکرێن.
عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلو پەڕلەمانتاری هەدەپە، سەبارەت بە دەستگیرکردنی کچە خوێندکارەکان لە پەیجی تایبەت خۆی نوسیوێتی:” هەواڵی ئەوەم پێگەشتووە کەوا ناهێڵن کچە خوێندکارەکان چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت. هەموو جۆرە مافێکی ئازادییان زەوتکردووە، لە ئێستادا تەنانەت مافی بەرگری لەخۆکردنیشیان زەوت کردووە”.

41 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە