هەواڵ

“بە هۆی ئامۆژگاری ئایینییەوە سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکدا دەسەپێندرێت”

لە تورکیا ژنێکی دەرچووی کۆلێژی شەریعە بە ناوی نەرمین أ. بە تۆمەتی ئامۆژگاری ئایینی لە لایەن دادگاوە سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

نەرمین بە تۆمەتی “ئەنجامدانی ئامۆژگاری ئایینی” بۆ کەسانی تر لە بەشە ناوخۆییەکانی بزاڤی خزمەتدا دادگایی کرا و سەرەنجام بە هۆی ئەو تۆمەتەوە سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا.

کەمال کارانفیل کە پێشتر دادوەر بووە و لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی ناڕەزایی دژی ئەو بڕیارە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “دایکێکی زانا لە زانستە شەرعییەکان بە هۆی ئەو ئامۆژگارییە ئایینییانەی پێشکەش بە خەڵکی کردووە لە لایەن دادگاوە سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکدا دەسەپێنن تەنها لەبەر ئەوەی ئامۆژگارییەکانی خودا و پێغەمبەرەکەی بۆ خەڵکی گەیاندووە، جا ئەگەر هەزار ئایاسۆفیا بکەنەوە سوودی چییە..!”

http://www.samanyoluhaber.com/dini-sohbete-9-yil-hapis-veriyorlar-bin-ayasofya-acsaniz-ne-yazar-haberi/1350825/

29 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە