هەواڵ

منداڵێکی تووشبووی شێرپەنجە ماوەی سێ ڕۆژە بۆ باوکی دەگری کە لە زینداندایە

ئازارەکانی سەلمان چاڵشکان کە منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵانە و تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک بووە و باوکیشی لە زینداندایە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت. ئەو منداڵە بچووکە نەخۆشییە قورسەکەی لەگەڵ حەسرەتی بینینی باوکی تێکەڵ بووە و ئازارێکی گەورەی بۆ درووست کردووە، وە پزیشکەکانیش دەڵێن “تەواو چیتر هیچ شتێک نییە بۆ بکرێت”.

ئەمینە چاڵشکانی دایکیشی هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەکار بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا هاوسەرەکەی لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ کوڕەکەیاندا بێت و ئازاد ببێت. ئەو شتەی ئەمینە چاڵشکان دەیەوێت تەنها جێبەجێ کردنی یاسایەکە کە ڕێگە دەدات سزای ئەو کەسە دوابخرێت کە کەسی پلە یەکی نەخۆشە و لە کاتێکدا دیکەدا سزاکەی وەربگرێت.

ئەمینە چاڵشکان لە ڕێگەی تویتەرەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ماوەی سێ ڕۆژە سەلمانی کوڕی بۆ بینینی باوکی دەگری و نووسیویەتی “سەلمانی کوڕم ماوەی سێ ڕۆژە بۆ بینینی باوکی دەگری و هەر دەڵێت زۆر بیری باوکم دەکەم، وە بە دەم گریانەوە خەوی لێکەوتووە”.

https://www.tr724.com/beyin-kanseri-selman-cezaevindeki-babasi-icin-uc-gundur-agliyor-onu-cok-ozledim/

 

31 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە