هەواڵ

خوێندنگەکانی بزاڤی خزمەت پرۆگرامێکی تایبەتیان بۆ خوێندکارانی کۆچبەر سازکرد

خوێندنگەکانی ئێرینگەرفێڵد لە ئەڵمانیا بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردەی ئەڵمانیا پرۆگرامێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک خوێندکاری کۆچبەر سازکرد و لەو پرگرامەدا کە لە کەمپی خوێندنگەکانی ئێرینگەرفێڵد سازکرابوو، خوێندکارە کۆچبەرەکان دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسێندرا کە بە شێوەی پراکتیکی فێری خوێندنەوە و نووسینی زمانی ئەڵمانی ببن.

٢٢ خوێندکاری کۆچبەر لە پرۆگرامەکەدا بەشداربوون. لە کەشێکی هاوشێوەی ناو پۆلی خوێندن وانە بە خوێندکارەکان دەوترایەوە و دواتر لە کەشێکی ناو سرووشتدا بە شێوەی پراکتیکی خوێندکارەکان فێردەکران. وە هەروەها کۆمەڵێک چالاکی هەمەڕەنگ بۆ ڕەخساندنی کەشێکی خۆش بۆ خوێندکارە کۆچبەرەکان ڕێکخرابوو. جگە لەوە کۆمەڵێک چالاکی ژینگەدۆستی بۆ خوێندکارەکان ڕێکخرابوو لەوانە سەرکەوتن بەسەر شاخدا و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و پاککردنەوەی سرووشتی ناوچەکە.

http://m2.samanyoluhaber.com/eringerfeld-okullari-gocmen-cocuklara-ozel-yaz-programi-yapti-haberi-1350752.html

26 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە