هەواڵ

“گولەن، هاوشێوەی ماندێلا مرۆڤێکە خزمەت بە ئاشتی دەکات”

ئینستیوتی تورکواز هارمۆنی، کە بنکەی سەرەکی لە ئەفریقای باشورە، بە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی نێڵسۆن ماندێلاوە پانێڵێکی ئۆنلاینی لەسەر بابەتی “خزمەتی خۆنەویستانە بە مرۆڤایەتی لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوانگەی ماندێلا، غاندی، مارتین لوثەر کینگ و فەتحوڵا گولەنەوە” ئەنجامدا.

دکتۆر ڕاج گۆڤەندەر سەرپەرشتیاری پانێڵەکە وتی “گولەن کەسێک نییە وەک ئەوەی ئاکەپە بانگەشەی بۆ دەکات، بەڵکو ئەویش هاوشێوەی ماندێلا تۆمەتبار دەکرێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەو نوێنەرێکی ڕاستەقینەی ئاشتییە کە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات”.

لە لایەکی دیکەوە دکتۆر لۆرێنس کارتەر سەرۆکی زانکۆی مۆرهاوس لە پانێڵەکەدا وتی “ماندێلا تەنها بۆ ئەفریقا نا بەڵکو نموونەیەکە بۆ ئەمریکاش، ئێمە لە ئێستا پێویستمان بە نموونەی وەک ماندێلایە کە پێشەنگی خەڵک بێت. ئێمە باسی نموونەکانی دادپەروەری و عەدالەت بۆ خوێندکارەکانمان دەکەین. ئێمە تیشک دەخەینە سەر شۆڕشی خۆشەویستی و لێبوردەیی لە بری شەڕ و پێکدادانەکان. خۆشەویستی بەشێکی گرنگی ئەو دادپەروەرییەیە کە ئێمە بە دوایدا دەگەڕێین. ئێمە لە زانکۆی خۆماندا وێنەی زیاتر لە دووسەد کەسی وەک ماندێلا، فەتحوڵا گولەن، غاندی و چەندین کەسایەتی دیکەمان هەڵواسیوە کە خزمەتیان بە ئاشتەوایی کردووە بە بێ ئەوەی پەنا بۆ توندوتیژی ببەن.”

توشار ئارون غاندی کە یەکێکە لە نەوەکانی مەهاتما غاندی و دامەزرێنەری دەزگای غاندی لە نیودەلهییەوە بەشداری پانێڵەکەی کرد و وتی “لە ڕۆژگارێکی سەختی وەک ئەمڕۆماندا پێویستمان بە چەندین قارەمانی ئاشتی وەک غاندی، ماندێلا، فەتحوڵا گولەن و مارتن لوثەر کینگ هەیە بۆ ئەوەی ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستی لە جیهاندا بەرقەرار بکەین و پێکەوە هەنگاو بنێین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا. زۆر گرنگە ئێمە و دامەزراوەکانی دیکەی وەک ئێمە پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی لە دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دونیایەکی پڕ لە ئاشتی و خۆشەویستی بنیاد بنێین.”

http://www.samanyoluhaber.com/gulen-mandela-gibi-barisa-hizmet-eden-bir-insan-haberi/1350737/

33 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە