هەواڵ

“لە گرتووخانەدا منداڵم بوو، منداڵەکەم لە مردن گەڕایەوە”

ئۆزلەم مێجی، ئەو دایکەی لە کاتی دووگیانیدا دەستگیرکرا، وە بە دەستبەسەری منداڵەکەی لەدایکبوو، وە کاتی زەیستانی لە زینداندا بەسەربرد و دواتر چەندین مانگ لەگەڵ کۆرپە ساواکەی ناچاربوو لە زینداندا بژی، چۆنێتی بوون بە دایک لە ناو زیندان و ئەو شتانەی بەسەریدا هاتووە دەگێڕێتەوە.

ئۆزلەم مێجی بە هۆی ئەوەی لە پەیمانگایەکی تایبەت لە شاری ئارداهان مامۆستا بووە، لە بەرواری ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ دەستگیرکرا. کاتێک دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانەی شاکران لە ئیزمیر کرا لە مانگی شەشەمی دووگیانیدا بوو. جگە لەوە کچێکی تەمەن ٥ ساڵانی لە دوای خۆی بە بێ دایک بەجێهێشتبوو. ئۆزلەم مێجی سێ مانگی کۆتایی دووگیانییەکەی لە زینداندا بەسەربرد و دواتر بە دەستبەسەری لە نەخۆشخانەی ئیزمیر منداڵەکەی لەدایکبوو.

کۆرپەکەی ئۆزلەم لە بارودۆخێکی باشدا نەبوو. خرایە ژێر چاودێری وردەوە. بە وتەی پەرستارەکان کۆرپەکەی ئۆزلەم لە مردن گەڕابووەوە. لە دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەی ئۆزلەم سەرلەنوێ خرایەوە ناو زیندان. ئەو دایکە کە تازە کۆرپەکەی لەدایکببوو، ناچاربوو ٦ ڕۆژ کۆرپەکەی نەبینێت و شیرەکەی بڕژێتە تەوالێتەوە. ئۆزلەم دوای ٦ ڕۆژ بە کۆرپەکەی شاد بووەوە، بەڵام ئەمجارەیان پێکەوە ڕەوانەی گرتووخانە کران، وە تا ئەو کاتەی کۆرپەکەی گەیشتە ٩ مانگ لە زینداندا مانەوە.

http://www.samanyoluhaber.com/cezaevinde-dogum-yaptim-oglum-olumden-dondu-haberi/1350465/

36 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە