هەواڵ

لە ١٢ وڵاتی جیاواز گۆشتی قوربانی دەگەیەندرێت بە ٩٠ هەزار خێزان

ڕێکخراوی “تایم تو هێڵپ” کە بنکەی سەرەکی لە ئەڵمانیایە، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش هەڵمەتێک بۆ قوربانی کردن بە وەکالەت ڕێکدەخات. ئەو ڕێکخراوە ئامانجی ئەوەیە ببێتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان ئەو کەسانەی ناتوانن خۆیان قوربانییەکانییان سەرببڕن و دابەشی بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستین، وە بۆ ئەمساڵ ڕێکخراوەکە ئەو گۆشتی قوربانییانە دەگەیەنێتە زیاتر لە ٩٠ هەزار خێزان لە ١٢ وڵاتی جیاواز.

سەلیم یەنیجان سەرپەرشتیاری پرۆژەکان لە ڕێکخراوی تایم تو هێڵپ سەبارەت بە پرۆژەی قوربانی کردنی ئەمساڵ ڕایگەیاند “ڕێکخراوەکەمان بە تەواوی تیشکی خستووەتە سەر سێ گەورەترین کێشە لە ئێستای جیهاندا کە بریتییە لە: نەخوێندەواری، هەژاری، جیاوازی. ڕێکخراوەکەمان بێ دابڕان کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە گەورانە. ئامانجی ڕێکخراوەکەی ئێمە درووسکردنی پردێکی پەیوەندییە لە نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو، وە ئەو وڵاتانەی ئێستا لە گەشەکردندان. تا ئەمڕۆ ڕێکخراوەکەمان لە ٤٢ وڵاتی جیاواز کار و چالاکی ئەنجامداوە. ڕێکخراوەکەمان لە ناوخۆی ئەڵمانیادا لەگەڵ ٢٧ ڕێکخراوی دیکە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هەیە و نزیکەی ٢٠٠ خۆبەخشمان هەیە. زۆرینەی ئەو کەسانەی هاوکاری بە ڕێکخراوەکەمان دەبەخشن لە ناوخۆی ئەڵمانیادان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرانسەری جیهانەوە هاوکاری بە ڕێکخراوەکەمان دەبەخشرێت.”

هەڵمەتی قوربانی کردنی ڕێکخراوی تایم تو هێڵپ گرنگییەکی تایبەتی هەیە. ساڵی ڕابردوو گۆشتی قوربانی گەیەندرایە زیاتر لە ٨٠ هەزار خێزان. جگە لەوە ڕێکخراوەکە چەندین پرۆژەی لە بوارەکانی خوێندن و تەندرووستی و لە کاتی کارەساتە سرووشتییەکان لە چەندین وڵاتی جیهان ئەنجامداوە.

http://www.samanyoluhaber.com/hazirliklar-tamam-12-farkli-ulkede-90-bin-aileye-kurban-eti-ulastirilacak-haberi/1350474/

 

74 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە