هەواڵ

داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکرێت کاربکات بۆ ئازادکردنی هیدایەت کاراجا

ڕێکخراوی (خەڵکانی ژێر هەڕەشە) (Gesellschaft für bedrohte Völker) کە ڕێکخراوێکی ئەڵمانییە، چەند ڤیدیۆ و ڕوونکرنەوەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو ناهەقی و ستەمکارییانەی لە دوای ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ وە لە تورکیا ئەنجامدراوە.

ڕێکخراوەکە ڕەخنەی لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا گرتووە بە هۆی ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لە دۆسییەی هیدایەت کاراجا سەرۆکی دەزگای میدیایی سامانیۆڵو، وە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی دیکە نەکردووە، وە هەروەها داوا لە دامەزراوە نێودەولەتییەکان دەکات کاریگەری زیاتریان هەبێت لە پێناو چەسپاندنی یاسا و دیموکراسی لەو وڵاتانەی لە ڕێگەی یاسا و دیموکراسی لایانداوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ئێستادا لە تورکیا ١٧٥ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکاندان کە زۆرینەیان بە هۆی هاوسۆزییانەوە بۆ بزاڤی خزمەت یاخود بە هۆی کوردبوونییانەوە لە زیندانەکاندا بەندکراون.

 

http://www.samanyoluhaber.com/almanyadan-hidayet-karaca-ve-tutuklu-gazeteciler-icin-aihm-ye-cagri-haberi/1350169/

42 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە