هەواڵ

ئازاری کەسێکی دەستبەسەری تەمەن ٦٣ ساڵ کە بە کەلەپچەکراوی ١٦ کاتژمێر لە ڕێگای دادگادا بوو

فاتمە یورتی تەمەن ٦٣ ساڵ، کە ماوەی ٤ مانگە لە گرتووخانەی مانیسا دەستبەسەرە، سەرەڕای بەساڵاچوونی و نەخۆشییەکەی بە درێژایی ١٦ کاتژمێر لە ڕێگای چوونی بۆ دادگا بە کەلەپچەکراوی هێڵدرایەوە و بەو شێوەیە ئازاردرا.

ڕۆژی ١٠ی تەموز بڕیاربوو دانیشتنی دادگایی کردنی فاتمە یورت لە ڕێگەی سیستەمی دەنگی و ڕەنگی دادگاکان (SEGBIS) بەڕێوە بچێت، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا ئەو بڕیار هەڵوەشایەوە و فاتمە یورت ناچارکرا ماوەی ١٦ کاتژمێر بە کەلەپچەکراوی لە ڕێگەی دادگا ئازار بچێژێت.

فاتمە یورت لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەسوکارەکەی باسی لە ئازارەکانی ڕۆژی دادگاییەکی کرد و وتی “من خۆم بە هۆی کەوتنەکەی پێشترەوە شان و پشتم دەئێشا. ئێستا لێرە ئازارەکانم زۆر زیادیان کردووە. هەموو کەسێک لە ڕێگەی (SEGBIS) ەوە دادگایی دەکرێت، نازانم بۆچی ئەو هەموو ڕێگەیە منیان بە کەلەپچەکراوی گواستەوە.”

یەکێک لە کەسوکارەکەی فاتمە یورت سەبارەت بە بارودۆخی فاتمە یورت وتی “زۆر ئازاری چەشتبوو، ئەو بە تەواوی ڕووخابوو. ئەو پێشتر هیچ کات ئەو شتانەی نەدەوت و گلەیی نەدەکرد، بەڵام ئێستا ناچاربووە بیڵێت. کەسێکی نەخۆش و بەساڵاچوو بۆچی ڕادەکات. ئەو کەسێکی زۆر نەرمونیانە. ئەو زۆر بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی دەکات.”

فاتمە یورت لە نامەیەکیدا بۆ عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون بۆ مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا نووسیویەتی “من بە هۆی ئەوەی پارەی حەجکردنم لە بانکێکدا دانابوو کە ئەوکات لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە کرایەوە لە زینداندا بەندکراوم. من کەسێکی تەمەن ٦٣ ساڵم و هیچ تاوانێکم نییە. ئەم شوێنە هیچ بۆ من ناگونجێت. لێرە کەوتم دەستێکم شکا. زۆر بە ناڕەحەت دەتوانم دەرمانەکانم وەربگرم”.

فاتمە یورت لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە لەسەر وتەی کەسێکی نەناسراو کە وتبووی “فاتمە یورت وانەی ئایینی بە ئێمە دەڵێت و قورئانمان بۆ دەخوێنێت”.

 

http://www.samanyoluhaber.com/63-yasindaki-tutukluya-mahkeme-yolunda-16-saat-kelepceli-eziyet-haberi/1350078/

43 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە