هەواڵ

%٩٨،٢ ی ئەو کەسانەی لە کارەکانییان دوورخراونەوە پێشینەی تاوانیان نییە

لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزی ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا هەزاران کەس لە ڕێگەی (بڕیار لە جێگەی یاسا) وە لە کارەکانییان دوورخرانەوە، بەڵام ڕێژەی ٩٨،٢ لە سەدی ئەو کەسانەی لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە پێشتر هیچ پێشینەیەکی تاوانییان نییە و هیچ کات لە لایەن دادگاوە بانگهێشت نەکراون بۆ لێکۆڵینەوە. وە هەروەها ڕێژەی ٩٩،١ لە سەدی ئەو کەسانە دەرچووی زانکۆکان بوون.

‘کۆمەڵەی دادپەروەری بۆ چەوساوەکان’ ڕاپۆرتێکی بلاوکردەوە سەبارەت بە کەسانەی بە بڕیار لە جێگەی یاسا لە کارەکانییان دوورخرانەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە پێش ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە و هیچ کات بانگهێشتی دادگا نەکراون. وە لە دوای هەوڵی کودەتاکەوە ڕاستەوخۆ بە بیانووی هەوڵی کودەتاکەوە لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە. وە هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ڕێژەی لە سەدا ٩٢،٦ی ئەو کەسانەی لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە پێیان وایە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا و دادگایی کردنییان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ئەنجام نەدراوە.

 

https://kronos34.news/tr/khk-magdurlarinin-yuzde-982si-daha-once-hic-adli-sorusturma-gecirmemis/

 

44 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە