هەواڵ

دایک و باوکی دەستگیرکران، کوڕەکەیان بەم شێوەیە ماڵئاوایی لێکردن

عەبدوڵا دێڤەجی و دیلەک دێڤەجی هاوسەری ڕۆژی ٨ ی تەموز لە شاری گازی عەنتێب دەستگیرکران، وە بە جیاوازی ڕۆژێک هەردووکیان بڕیاری دەستبەسەرکردنییان بۆ دەرکرا و ڕەوانەی گرتووخانە کران. ئەحمەد ئەشرەفی کوڕیان کە تەمەنی تەنها ٥ ساڵە هەم بێ دایک و هەم بێ دایک لەم دونیایەدا مایەوە و لە ئێستادا لای نەنک و باپیری دەمێنێتەوە کە باپیری ماوەی ٦ ساڵە چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرێت و نەنکیشی ٢٠ ساڵ پێش ئێستا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

ئەحمەدی تەمەن ٥ ساڵان کاتێک لەبەردەم دادگای کاهرامان ماراش باوەشی بە دایکی و لە دادگای گازی عەنتێب باوەشی بە باوکیدا کرد هەموو چاوەکانی پڕکرد لە فرمێسک و دڵەکانی هێنایە کوڵ.

شایانی باسە عەبدوڵا دێڤەجی بە تۆمەتی دانانی تەنها ٥٧ لیرەی تورکی لە بانک ئاسیا کە بانکێکی فەرمی بووە و لە لایەن حکومەتەوە ڕێگەی پێدراوە، دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانە کراوە. وە هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دیلەک دێڤەجی هاوسەری بە هۆی ئەوەی لە دادگا بوختانی بۆ کەس هەڵنەبەستووە و هیچ تۆمەتێکی بۆ کەس هەڵنەبەستووە، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانە کراوە. لە کاتی دانیشتنی دادگادا دادوەری بە دیلەک دێڤەجی وتووە “ئەگەر ناوی کەسێک بە من بڵێیت ئازادت دەکەم ئەگەرنا ڕەوانەی زیندانت دەکەم”، بەڵام دیلەک دێڤەجی لە وەڵامدا وتوویەتی “من ماڵی هیچ کەسێک تێکنادەم” و بەو هۆیەوە ڕەوانەی زیندان کراوە.

http://www.samanyoluhaber.com/annesi-ve-babasi-bir-gun-arayla-tutuklandi-ogullari-boyle-veda-etti-haberi/1349887/

57 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە