هەواڵ

هاوسۆزێکی بزاڤی خزمەت کە لە زیندان تووشی شێرپەنجە بوو ئازادکرا

فاتیح تەرزیئۆغڵو دەرهێنەر لە تەلەڤیزیۆنی سامانیۆڵو کە بە هۆی هەبوونی ١٥ کورتە نامەی دوعا لە مۆبایلەکەیدا و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی دەستگیرکرابوو، وە سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە هۆی نەخۆشییەکەیەوە بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرا.

فاتیح تەرزیئۆغڵو دوای دەستگیرکرانی و مانەوەی ماوەیەکی زۆر لە زینداندا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە بوو، وە لە پشکنینەکانی مانگی ڕابردوودا دەرکەوت کە نەخۆشی شێرپەنجەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم و لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بوو.

ئێسرا تەرزیئۆغڵوی هاوسەرەی فاتیح تەرزیئۆغڵو هەواڵی ئازادبوونی هاوسەرەکەی لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر ڕاگەیاند و وتی “سوپاس بۆ خودا، سوپاس بۆ خودا کە هاوسەرەکەم ئازاد کرا. کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگەی مۆبایلی نەخۆشەکەی تەنیشتییەوە پەیوەندییان پێوە کردم. ئێستا بەرەو نەخۆشخانە دەڕۆین. خودای گەورە بە زووترین کات هەمووان بە تەندرووستییەکان باش شاد بکات. خودا لە هەموو لایەک ڕازی بێت”.

http://www.samanyoluhaber.com/kanser-hastasi-yonetmen-fatih-terzioglu-tahliye-edildi-haberi/1349839/

47 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە