هەواڵ

پرۆفیسۆرێک کە بە هۆی هاوسۆزییەوە بۆ بزاڤی خزمەت لەکار دوورخرابووەوە گیانی لەدەستدا

پرۆفیسۆر دکتۆر هالوک ساڤاش کە یەکێکە لەو ١٥٠ هەزار کەسەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

پرۆفیسۆر هالوک ساڤاش بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانەکانی لە پێناو ئەو کەسانەی ستەمیان لێکراوە و لە کارەکانییان دوورخراونەتەوە، وەک هێمای بەرەنگاری دەناسرا. پرۆفیسۆر هالوک ساڤاش لە چوارچێوەی بڕیارێکی حکومەتەکەی ئاکەپەدا بە بیانووی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموز لە کارەکەی کە مامۆستای زانکۆ بوو دوورخرایەوە و دواتریش دەستگیرکرا و ڕەوانەی گرتووخانە کرا.

پرۆفیسۆر ساڤاش لە گرتووخانە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، وە دواتر لە کاتی دادگاییدا بێتاوانی سەلمێندرا و ئازادکرا.

هالوک ساڤاش بە هۆی ئەوەی پاسپۆرتەکەی هەڵوەشێندرابووەوە نەیدەتوانی بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی. دوای هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانی پاسپۆرتەکەی بەدەست بهێنێتەوە و بچێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەڵام کات زۆر درەنگ بووبوو. هالوک ساڤاش چیتر نەیتوانی بەرگەی نەخۆشییەکەی بگرێت و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

http://www.samanyoluhaber.com/prof-dr-haluk-savas-hayatini-kaybetti-haberi/1349144/

 

25 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە