هەواڵ

ئەنەس کانتەر لە تەلەڤیزیۆنی فەرمی کەنەداوە باسی لەو کارە نایاساییانە کرد کە تورکیا ئەنجامی دەدات

ئەستێرەکەی خولی باسکەی ئەمریکا بێ ترس و بێ ماندووبوون بە شێوەیەکی بوێرانە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات

ئەنەس کانتەر ئەستێرەی دیاری خولی باسکەی ئەمریکا لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆنی CBCnews کە گەورەترین دامەزراوەی میدیایی کەنەدایە، باسی لەو ستەمکاری و کارە نایاساییانە کرد کە ئێستا لە تورکیا دەگوزەرێت.

ئەنەس کانتەر لە چاوپێکەوتنەکەدا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دەستگیرکرانی باوکی و ئەو ستەمکاری و کارە نایاساییانە حکومەتی تورکیا لە دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەموزەوە بەرامبەر بە بە بزاڤی خزمەت و هاوسۆزانی ئەنجامی دەدات.

کانتەر لەو بارەیەوە وتی “بزاڤی خزمەت هیچ پەیوەندییەکی بە هەوڵی کودەتاکەوە نەبووە، من شەوی ١٥ی تەموز لە لای مامۆستا فەتحوڵا گولەن بووم، ئەو لە بەرامبەر ئەو شتانەی ڕوویان دەدا زۆر خەفەتی دەخوارد و فرمێسکی دەڕشت بۆ ئەو کەسانەی لەو شەوەدا گیانیان لەدەستدا”.

روونیکردەوە “مامۆستا فەتحوڵا پشتیوانی لە دونیایەکی ئاشتییانە و دیموکراسییانە دەکات کە تێیدا مافەکانی مرۆڤ پارێزراو بێت. لە ئێستادا لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس، کەسانی بێتاوان، دایکان و منداڵە ساواکانییان تەنها بە هۆی بیروبۆچوونیانەوە لە گرتووخانەکاندا بەندکراون.”

http://www.samanyoluhaber.com/enes-kanter-kanada-devlet-televizyonunda-hukuksuzluklari-anlatti-haberi/1349121/

24 جار بینراوە 2 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە