هەواڵ

ئەنەس کانتەر لەتویتەرەوە: ژیانی کوردەکان گرنگە

ئەنەس کانتەر یاریزانی باسکەی بەرەگەز تورک کە لە ئێستادا لە ئەمریکا دەژی و لە خولی (NBA) یاری دەکات، لە تویتەری خۆیەوە پشتیوانی بۆ کوردەکان دەربڕی.

کانتەر نوسیویەتی: “من لە شاری وانی ڕۆژهەڵاتی تورکیا گەورەبووم، زۆر هاوڕێی کوردم هەبوون و باشترین کەسانێکبوون کە ناسیومن”

هەروەها راشیگەیاند: خوشک و برایانی کوردم چەندین ساڵە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ستەمیان لێکراوە و هەراسانکراون. پێویستە بەهەر بەهایەک بێت بیانپارێزین.

لەکۆتایی تویتەکەشیدا کانتەر هاشتاگی (#KurdishLivesMatter)ی دانەوە کە بە واتای ژیانی کوردەکان گرنگە دێت.

ئەنەس کانتەر یاریزانی بەرەگەز تورکی باسکەیە  و لە خولی (NBA)ی ئەمریکی بۆ یانەی بۆستن سێڵتیکس یاری دەکات.

کانتەر بەهۆی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت و فەتحوڵڵا گولەن پاسپۆرتەکەی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە هەڵوەشێندراوەتەوە و کەسوکارەکەی لە تورکیا بە بەردەوامی بەتۆمەتی جیا جیا هەراساندەکرێن و رەوانەی دادگاکان دەکرێن.

 

21 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە