هەواڵ

83%ی دەستگیرکراوان لە بنکەی پۆلیس و 47% لە گرتووخانەکانی تورکیا ئەشکەنجە دراون

 

ڕێکخراوی “Solidarity with OTHERS” کە ڕێکخراوێکی بواری داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤە و بنکەی سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە، ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکی سەبارەت بە “ئەشکەنجەدان بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە بنکەی پۆلیس و گرتووخانەکانی تورکیا” بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوەکە ڕاپرسی لەگەڵ ٩٣٨ کەسدا کردووە کە پێشتر لە تورکیا دەستگیرکرابوون و پرسیاری ئەوەیان لێکراوە کە ئاخۆ لە زینداندا ئەشکەنجە دراون یاخود مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە یاخود نا. ڕێژەی لە سەدا ٨٣ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە لە کاتی دەستبەسەربوونیاندا ئەشکەنجە دراون یاخود بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە. جگە لەوە ڕێژەی لە سەدا ٤٧ لە سەدی بەشداربووان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە گرتووخانەدا ئەشکەنجە دراون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.

لە ڕاپرسییەکەدا پرسیار دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنی بەشداربووەکان کراوە و زۆربەی وڵامی بەشداربووەکان سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکرانیان بەم شێوەیەیە:

  • هەبوونی هەژماری بانکی لە بانک ئاسیادا.
  • دابەزاندنی بەرنامەی بایلۆک کە بەرنامەیەکە بۆ ناردنی نامە و پەیوەندی کردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.
  • هەواڵ لێدانی لە لایەن کەسێکی دیکەوە.

 

دەقی راپرسییەکە بە زمانی ئینگلیزی:

https://b2923f8b-dcd2-4bd5-81cd-869a72b88bdf.filesusr.com/ugd/b886b2_812c1c8f9b5749b1a2bdbe797a499278.pdf

 

 

Ankete 938 kişi katıldı: Yüzde 83’ü gözaltında, yüzde 47’si cezaevinde ‘işkence ve kötü muamele’ görmüş!

49 جار بینراوە 1 جار ئەمرۆ بینراوە

لێدوانەکان

لێدوان

زیاتر نیشاندە